هاوسەرۆکی مەجلسی سوریای دیموکراتیک هوشداریە دایە سوریا

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی مەجلسی سوریای دیموکراتیک بانگی لە دەولەتی سوریا کرد بە مەبەستی چارەسەری ئالوزیەکان هەنگاوی کردەیی و سیاسیی هەڵبگرێت و هوشداری ئەوەی دا کە ئەگەر دەمیشق بگەڕێتەوە بو سیاسەتەکانی پێشوی دەبێت چاوەڕی لیکەوتەکانی بکات. ناوبراو بانگیشی لە تورکیا کرد هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە.

هاوسەرۆکی مەجلسی سوریای دیموکراتیک ئیلهام ئەحمەد، لە چاوپێکەوتنیکدا لە گەل ئاژانسی هەواڵنێری هاوار ڕایگەیاند کە تورکیا لە دوایی داگیر کردنی ناوچەکانی جەرابلوس، باب و عەزاز لە ئیستادا هەولی داگیر کردنی ئەدلیب لە لایەن سوپای تورکیاوە دەدرێت و ئەنقەرە چاوی بڕیوەتە کانتۆنی عەفرین.

ئیلهام ئەحمەد: تورکیا لە چوار چێوەی رێککەوتنیک دا لە گەل گڕۆپی تەحریز ئەلشام یان هەمان بەرەی نوسرەی پێشوو هێزەکانی سوپاکەی رەوانەی ناوچەی ئەدلێب کردووە.

ئاماژەشی بەوە دا کە هندیک هێز و لە سەرویانەوە تورکیا ئالوزیەکانی سوریا قوڵتر دەکەنەوە و بانگی لە تورکیا کرد کە هێزەکانی خوی لە خاکی سوریا بکشێنتەوە.،

هاوسەرۆکی مەجلسی سوریای دیموکراتیک لە درێژە چاوپیکەوتنەکەیدا تیشکی خستە سەر لیدوانی کاربەدەستانی دەولەتی سوریا بو چارەسەری ئالوزیەکان و دانوستان لە گەل کوردەکان وبانگی لە لە دەولەتی سوریا کرد هەنگاوی کردەیی و سیاسی هەڵبگرێت.

ئەوەشی وت کە دەبێت:ڕایەدارانی دەمیشق ژێرانە هەلسوکەوت بکەن و هوشداری ئەوەی دا کە ئەگەر پێداگری لە سەر سیاسەتەکانی خویان لە پێشوتردا بکەنەوە دەبێت چاوەرێ لێکەوتە نەرێنیەکانی بکەن.

لە کوتاییدا ئیلهام ئەحمەد ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە دوایی ڕزگار کردنی رەقە لە چنگی چەتەکانی داعەش دەبێت پروسەی سیاسی لە سوریا دەستپێ بکات و جەختیشی لە سەر بونیات نانی سوریای دیموکراتیک کردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

وەشانی ڕاستەوخۆ