چالاکی گەریلا دژی سوپای تورک

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئەنجامی دوو چالاکی گەریلا دژی سوپای تورکیای ئاشکرا کرد و تیایدا ئاماژەی بە کوژرانی پۆلیسێک و کۆنترا گەریلایەک کردووە.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە، سەبارەت بە دۆخی ئێستای باشوری کوردستان و رووداوەکانی ئەم دواییە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەبێت پشتگیریی ئیرادە گەلی باشوری کوردستان بکرێت.

لە راگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، ڕۆژی ٢٣ی مانگ، لە هەنگاوی شۆرشگێڕانەی شەهید سەردەم و شەهید نودەم-دا، گەریلاکانمان لە دەوروبەری مێردین دژی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پۆلیسی تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی تێکشکێندراو پۆلیسێک کوژرا و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربوون.

هەپەگە هەروەها ڕایگەیاندووە: ڕۆژی ٢١ی مانگ لە شارۆچکەی هەزۆی سەربە ئیلیح، هێزەکانیان دژی دەستەیەک کۆنتراگەریلا چالاکییەکیان ئەنجامداو تیایدا کۆنتراگەریلایەک کوژراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

وەشانی ڕاستەوخۆ