ئەمریکا پشتیوانی ئاسمانی تورکیا لە ئیدلب ناکات

شەڕ لە دەڤەرەکانی ئیدلیب گەرمتر بووە. هەڕەشەکانی ئەردوغان بەردەوامن. وادەی دیاریکراوی رژیمی تورکیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی سوریە کۆتایهات. وەزارەتی بەرگری ئامریکاش رایگەیاندوە کە ئەوان پشتگیری تورکیە لە ڕیگەی ئاسمانەوە ناکەن.

ماوەیەکی زۆرە ئەردوغان پیلانێک بەڕیوە دەبا. لە ژێر ناوی ئەندامەتی لە ناتۆ هەوڵ ئەدات ئەو ڕیکخراوە سەربازیە بباتە ناو شەڕی سوریەوە. ئامانجی ئەردوغان ئەوەیە لە ڕیگەی ناتوو و وەڵاتانی ئامریکا، ئینگلستان و ئاڵمانەوە خۆی بکاتە دەمڕاستی ناوچەکە.
لە لایەکیترەوە ڕوسیە بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی ڕژیمی ئەسەد و لە حەوتوی ڕابوردوو دا هێزەکانی ئەسەد بە پشتیوانی ڕوسیە توانیان چەند ناوچەیەک لە دەڤەرەکانی ئیدلیب کونتروڵ بکەنەوە.
لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئەسەد بۆ سەر بنکەی گروپە چەتەکانی تورکیە دەیان سەربازی ئەو وەڵاتە کوژران. ئەردوغان دەیویست بە ناتو و ئامریکا بڵێ ئەو هێرشە کراوەتە سەر ئەوانیش. بەڵام هەم ناتۆ و هەم وەڵاتانی ئەوروپایی نەچونە ژێر باری پیلانەکەی ئەردوغانەوە.
سەبارەت بە ڕەوشی ئیدلیب و هەڕەشەکانی ئەردوغان و گەرمبونی کورەی شەڕ لەو ناوچەیەدا وەزیری بەرگری ئامریکا مارک ئیسپەر ڕایگەیاندوە کە ئەوان پشتیوانی ئاسمانی تورکیە لە شەڕی ئیدلیب دا ناکەن.
ئەو قسانەی مارک ئیسپەر لە کاتێکدایە کە ئەردوغان لافاوی پەنابەرانی بەڕوی ئەوروپا دا کردوەتەوە و لە لایەکیترەوە هەوڵ ئەدا چاوی بە پوتین بکەوێ و هاوکات هەڕەشوی داگیرکردنی سوریە دەکات.
لە دواین هەڕەشە دا، ڕەجەب ئەردوغان سەروک کۆماری تورکیە ڕایگەیاندوە کە سەری سوریەکان لێدەکاتەوە.
هەڕەشەکانی ئەردوغان هیچ ئەنجامێکیان نەبووە و هێزەکانی سوریە بەردەوامن لە کونتروڵکردنەوەی ناوچەی زیاتر و بە کردەوە گەمارۆی سەر شاری ئیدلیبیان چڕتر کردوەتەوە و دوێی شەو کونتروڵی تەواوی جادەی ئێم پێنجیان گرتوەتە دەست.
سیاسەتی داگیرکارانەی ئەردوغان بە کردەوە شکەستی هێناوە. هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەردوغان بە جیدی ناگیردرێن. وەڵاتانی ئەوروپایی سیاسەتی هابەشیان گرتوەتە بەر بۆ شەست هێنان بە کارتی پەنابەری ئەردوغان و ئامریکا و ناتوش نایانەوێ لە سوریە بکەونە بەرانبەر ڕوسیەوە.
دیارە ئەردوغان لە لیبیش شکەستی گەورەی خۆاردەوە و دەیان چەکداری وەڵاتەکەی کوژرا و بریندار بوون و لە کۆمەڵانی خەڵکی تورکیەی دەشارێتەوە.

وەشانی ڕاستەوخۆ