کەژار و هەپەژە لە ڕێوڕەسمێکدا ٨ی مارسیان پیرۆزکرد

لە چیا ئازاد و سەرکەشەکانی کوردستان کەژار و هەپەژە لە ڕێوڕەسمێکدا رۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد. لە مەراسیمەکەدا ڕۆژین هێژا ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژار بانگەوازی لە ژنانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە یەکیەتی خۆیان دابمەزرێنن و ساڵی ٢٠٢٠ بکەن بە ساڵی بەگوڕکردنی تێکۆشان لە دژی دەسەڵاتداری.


بە پێشەنگایەتی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان کەژار گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەپەژە، هەشتی مارس رۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد.

پیرۆزبایی هەشتی مارس بە رێوڕەسمێکی سەربازی دەستیپێکرد.


لە دوای ڕێزگرتن لە شەهیدان، رۆژین هێژا ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژار قسەی کرد. رۆژین هێژا سەرەتا هەشتی مارسی لە ڕێبەر ئاپۆ کە رێبەری فەلسەفە و ئیدیۆلۆژی ئازادی ژنە پیرۆز کرد و و ژنانی تێکۆشەری بەڕێزەو بەبیرهێنایەوە.


لە درێژەدا رۆژین هێژا باسی لە پێشکەوتنی تێکۆشانی ژنان بە پێشەنگایەتی ژنی کورد کرد و دەستنیشانی کرد کە دەبێت ساڵی ٢٠٢٠ ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە هەموو شوێنێک تێکۆشا بگەینە لووتکەو و یەکیەتیان پێشبخەن. 


لە دوای مەراسیمەکە ژنە گەریلاکان هەشتی مارسیان بە شایەکە لە یەکدی پیرۆز کرد.

لە شایەکەدا گوتاری هەشتی مارس، ستران و شانۆ پێشکەش کران.

وەشانی ڕاستەوخۆ