کەجەکە: لە ئێستاوە ئاشکرایە سەدساڵی ٢١ دەبێتە سەدساڵی ژنان

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە هەشتی مارس رۆژی جیهانی ژنانی پیرۆز کرد. کەجەکە دەستنیشانی دەکات: لە سەد ساڵی ٢١دا تێکۆشانی ژنان کۆتایی بە سیستمی زوڵمسالار دێنێت. کەجەکە بانگەوازی لە ژنان دەکات تێکۆشان بەگوڕتر بکەنەوە.

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاماژە دەکاتە هۆکارەکانی ونبوونی مرۆڤایەتی و دەستنیشانی دەکات هێرش لە دژی کەسایەتی ژنان هێرش لە دژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگایە. لە بەر ئەو یەکە گەر مرۆڤایەتی بیوێت بگەڕێتەوە سەر بەهاکانی ، دەبێت ژن ئازاد بێ و لە کۆمەڵگادا ئەرک و بەرپرسیارەتی سەرەکی لە ئەستۆ بگرێت.

هەتاکوو لە ژیانی ئازاد و دیموکراتیکدا رۆڵی یەکلاکەرەوەی ژن دانیپێدانەنرێت. هەموو تێکۆشانێک بۆ ئازادی و دیموکراسی نیوەچڵ دەمێنێتەوە.

کەجەکە دەستنیشانی دەکات: رێبەر ئاپۆ دەڵێت ئازادی ژن لە ئازادی نەتەوەیی و چینایەتی گرینگترە. لە بەر ئەوە بە ئیدیۆلۆژی رزگاری ژن، رێگای بۆ چارەسەری هەموو کێشە کۆمەڵگا کردەوە. بە کوشتنی پیاوەتی بۆ کردنەوەی هێڵی ئازادی ژن ڕێگای بۆ شۆڕشی زیهنیەتی خۆشکرد.

کەجەکە بەبیردێنتەوە کە رێبەر ئاپۆ لە ئیمرالیش هێڵی ئازادی ژنی زیاتر پێشخست و رێبازەکەی بە پارادیگمای کۆمەڵگای ئیکۆلۆژیک دیموکراتیک و ئازادیخواز ژن ناونا. بەو شێوەیە جەوانان و ژنانی بە پێشەنگی کۆمەڵگا ناساند.

کەجەکە دستنیشانی کرد بە رەنجی رێبەر ئاپۆ لە کوردستان و بە پێشەنگایەتی ژنان شۆڕشێکی سوسیال و دیموکراتیک دروست بووە.

کۆمەڵگا گۆڕانکاری بە سەرهاتووە و شۆڕشی ئازادی ژن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبوتەوە.
کەجەکە لە کۆتایدا رایدەگەینت: رێبەر ئاپۆ دەستنیشانی کرد کە سەد ساڵی ٢١ سەدساڵی ئازادی ژنە و لە ئێستاوە دیارە کە سەد ساڵی ٢١ بوتە سەدساڵی ژن.

ساڵی ٢٠١٩ بە تێکۆشانی ئازادی ژن نەخشێندرا. لە هەموو شوێنێکی جیهان ژنان هەستانە سەر پێیان. لە ساڵی ٢٠٢٠دا تێکۆشانی ئازادی ژن بەگوڕو تین تر دەبێت. ئەو تیكۆشانە ترسێکی گەورەی خستوتە دڵی سیستمی زڵمسالار.

کەجەکە بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکات لە دەوری یەک کۆببنەوە و لە دژی مودێرنیتەی کاپیتالیستی تێکۆشان بەرفراوانتر بکەنەوە.

وەشانی ڕاستەوخۆ