فۆزا یووسف: بەرخودانی کوردان نەبوایا ئێستا دیمەشق پێتەختی داعش بوو

بەشار ئەسەد سەرۆکی ڕژیمی بەعسی سووریە دوو ڕۆژ لەمەوبەر هاوشێوەی ئەردوغان وتی دۆزی کورد خەیاڵە و ئیدیعای کرد کە کوردانی ڕۆژاوا لە باکووری کوردستان ڕۆیشتوونەتە ئەوێ. ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە فۆزا یوسف وڵامی ئەو قسەیەی بەشار ئەسەدی دایەوە و وتی: ئەو هەڵوێستەی ئەسەد خۆکوژی سیاسیە. کوردان هەزاران ساڵە لە مێزوپۆتامیا لە سەر خاکی خۆیان دەژین. ئەگەر کوردان نەبوایان ئەوە ئێستا دیمەشق پێتەختی داعش بوو.

ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە فۆزا یوسف قسەکانی بەشار ئەسەد سەرۆکی رژیمی بەعس کە گوتبووی دۆزی کوردان خەیاڵە وەها وڵامدایەوە.

فۆزا یوسف کە بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەڤیزیۆنی رۆناهی بوو لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکانیدا وتی: ئەم قسانەی ئەسەد دووبارە کردنەوەی قسەکانی پێشوویە. هۆکاری ئەو شەڕە کە نۆ ساڵە بەرۆکی سووریەی گرتووە ئەو زیهنیەت و هەڵسوکەوتەیە.

فۆزا یوسف دەستنیشانی کرد کە زیهنیەتی دەوڵەت نەتەوە هەروا بەردەوامە. ئەگەر تۆ گەلێک ئینکار بکەی ئەوانیش ڕێگای بەرخودان دەگرنە بەر.

ئەو ئەندامەی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە سەبارەت بەو قسانەی ئەسەد کە گوتبووی کورد لە باکووری کوردستانەوە هاتوون دەستنیشانی کرد: پێویستە هەموو کەسێک بە بەرسیارەتیەوە هەڵسوکەوت بکات. کورد لە هیچ کوێوە نەهاتوون. کورد لە سەر خاکەکەیان لە سەر زێدەکەیان لە مێزوپوتامیا هەزاران ساڵە دەژین.

فۆزا یوسف وتی ئێمە نە ئامریکا و نە رووسیەمان بانگ نەکردووە بۆ ئێرە. ئەگەر رژیمی سووریە لە دژی داعش تێبکۆشابا ئەوە ئامریکا نەدەهاتە ئێرە. لە شەڕی کۆبانێدا داعش بە تانکەکانی رژیمی سووریە شەڕی دەکرد. ئەو رژیمە لە هەمبەر داعش نەوەستایەوە.

فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە وتی: ئەو کاتەی ئێمە بەرخودانمان دەکرد بەشار ئەسەد لە کوێ بوو؟ دەڵێت کورد لە دژی تورکیە گولـلەیەکیشان نەتەقاندووە. ئێمە لە عەفرین هەزاران شەهیدمان دا.لە سەرێکانی نزیکەی ٥٠٠ تێکۆشەری ئێمە شەهید بوون. لە دژی داعش ١١ هەزار شەهیدمان پێشکەش کرد. ئەگەر بەرخودانی ئێمە نەبایە ئەوە دیمەشق پێتەختی داعش بوو.

وەشانی ڕاستەوخۆ