فەلەکناس ئوجا: ناونیشانی چارەسەری ئیمرالیە

یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتی پارتی دیموکراتیکی گەلان، هەدەپە، فەلەکناس ئوجا لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات، لە بارەی داگیرکاری و دوژمنیاتی گەل، پرسی چارەسەری دەدوێت و ڕایدەگەیەنێت، ناونیشانی چارەسەری ئیمرالیە.

یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە، فەلەکناس ئوجا، لەو دیدارەدا ئاماژە بەوەدەکات، هەدەپە نەک تەنها بۆ گەلانی کوردستان و تورکیا بۆ گەلانی ئەوروپاش بۆتە هیوا، هەربۆیە لە نێو نەتەوەییدا خاوەنداری لێدەکرێت.

هەروەها سەرنج ڕادەکێشێتە سەر کۆنگرەی ٤ی هەدەپە، کەئەوەئاشکرابوو کەخاوەندارێتی لەهەدەپە تەنها بۆ هەدەپە نییە بەڵکو خاوەندارێتی کردنە لە پڕۆژەی ژیانێکی ئازادی بەڕێز ئۆجالانیش.

لە بارەی هێرش و داگیرکاریەکان لەسەر خاکی کوردستان، ئوجا، دەڵێت، ئەو هێرشانە هێمان بۆئەوەی دەوڵەتی تورکیا دەستکەوتەکانی گەلی کوردی کردۆتە ئامانج و بۆیە پێویستە گەلی کورد بە یەکێتی نەتەوەیی ڕێگە لەو هێرشانە بگرێت.

لە بەردەوامی ئەو دیدارەدا دەشڵێت، لەدژی داگیرکاری و دوژمنایەتی پێویستە چارەسەری دیموکراتی پێشبخرێت و ناونیشانی چارەسەریش ئیمرالیە.

لەکۆتایی ئەو دیمانەیەدا فەلەکنسا ئوجا ، هێما بۆ پەیامی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات، کەوتویەتی ، ئەگەر دەوڵەتی بیەوێت دەتوانین کێشەکە لە هەفتەیەکدا چارەسەر بکەین، دەشڵێت ئەوەڕاستیە و کلیلی چارەسەری لای بەڕێز ئۆجالانە و کێشەکان بە داگیرکردن و دانانی قەیوم و دەستگیرکردن چارەسەر نابێت.

وەشانی ڕاستەوخۆ