لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چڕکرانەوە

ئیدارەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای چڕکردەوە، خوێندنگاکان و زانکۆ و پەیمانگاکان تا کاتێکی نادیار داخران و هەموو کۆبوونەوەیەکی جەماوەریشی هەڵوەشاندەوە، لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانیش پشکنین ئەنجام دەدرێت.

ئەنجومەنی بەڕێوبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ڕاگەیەندراوێکدا چەند بڕیارێکی لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خستەڕوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە : ١- هەموو کۆبوونەوە جەماوەرییەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵوەشێندرانەوە. ٢- هەموو خوێندنگا، زانکۆ و پەیمانگاکان لەمڕۆوە تا کاتێکی نادیار دادەخرێن. ٣- چوونەژوورەوەی خەڵک لە هەموو دەرەوازە سنوورییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قەدەغە دەکرێت، ئەو کەسانەشی دانیشتووی ناوچەکەن تەنها ڕۆژانی سێ شەممە دەتوانن بچنەوە. ٤- دەرگای خوێندنگا و زانکۆ و پەیمانگاکان تەنها بە بڕیاری هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی بەڕێوبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکرێنەوە. ٥- بڕیاری ژمارە ١٥ی تایبەت بە دەروازەی سێمێلکا، کە لە ڕۆژی ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٠ دەرکراوە، هەتا کاتێکی نادیار کاری پێدەکرێت.

وەشانی ڕاستەوخۆ