ژنە گەریلای هەورامی ئاریان ئارگەش: یارسانەکان بە هۆی بڕوایان لە ئێراندا دەتوێندرێنەوە

ژنە گەریلای هەورامی ئاریەن ئارگەش لە چیا ئازادەکانی کوردستانەوە باس لە بڕوای ئایینی یارسان دەکات. ئەو ژنە گەریلایە تایبەتمەندیە هاوبەشی ئاینەکانی یارسان، عەلەوی و ئێزدی ڕووندەکاتەوە.

ژنە گەریلای یەژەستار ئاریەن ئارگەش خەڵکی هەرێمی هەورامانە. ئاریەن ئارگەش دەستنیشانی دەکات کە سەرچاوەکانی باوەڕی یارسان، عەلەوی و ئێزدی لە ئایینی میترایدایە. بۆ یارسانەکان مار لە بەر ئەوەی کە نەیهێشتووە پرچی دایکی میترا ببڕدرێت، پیرۆزە. هەروەها خۆر بۆ ئەوەی کە گەرما بە سەر زەوی بڵاودەکاتەوە و مانگیش بۆ ئەوەی شەو رووناک دەکاتەوە پیرۆز دەبیندرێت. لە لایەکیتر بەهۆی ئەوەی کە پرچی میترا درێژ بووە، گرینگی دەدەنە پرچی درێژ.

ئاریەن ئارگەش ئاماژەی بەوە کرد کە لە میترائیسمدا هەنار بە کارد نابڕدرێت. پیاوان ناتوانن ببنە یارسان. بەڵام ژنان لە دوای ڕێوڕەسمێک دەتوانن ببنە یارسان. منداڵان فێری خۆپاراستن دەکەن و گرینگی بە پێوانەکانی نێوان ژن و پیاو دەدەن.

بە گوێرەی ئایینی یارسان بەهەشت و جەهەنەمێک لە گۆڕیدا نیە. کاتێک منداڵ دێنە دنیا لە بەر ئەوەی کە پێدەنێتە جیهانێکی خراپ دەگری و کاتێک مرۆڤ دەمرێت لە بەر ئەوەی کە ئەم دنیا خراپە بەجێ دێڵێت شایی دەکەن. لە بەر ئەوەی کە لە سەر ئەو باوەڕەدان کە مرۆڤ دیسان زیندوو دەبێتەوە.

ئەو ژنە گەریلا هەورامیە دەستنیشانی دەکات کە لەو کۆمەڵگایەدا دایک رۆڵی سەرەکی هەیە. سوێندی هەرە مەزن لە لای یارسانەکان بە پرچی دایکە.

ئاریان ئارگەش دەڵێت: رژیمی داگیرکەری ئێران دینی یارسانی قەدەغە کردووە و ئەو کۆمەڵگایە ئاستەنگ دەکات. ئەو رژیمە داگیرکەرە هەموو جۆرە زڵموزۆرداریەک لە دژی یارسانەکان رەوا دەزانێت.

ژنە گەریلا ئاریەن ئارگەش لە ساڵی ٢٠١٤دا بە ڕێگای براکەی کتێبێکی ڕێبەر ئاپۆ بە ناوی ” چۆن دەبێت بژین؟” دەستی دەکەوێت و دەکەوێتە ژێر کاریگەری فکر و رامانی رێبەر ئوجەلان.

ئەو برایەی بە ئەشکەنجەی هێزە داگیرکەرەکانی ڕژیمی ئێراندا شەهید دەبێت. ئاریەن ئارگەش بۆ تۆڵە سەندنەوەی براکەی روودەکاتە ریزەکانی گەریلا و ئێستا دەڵێت پەکەکە پارتی شەهیدان، ژنان و رێبەر ئاپۆیە.

وەشانی ڕاستەوخۆ