کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: توندوتیژی دژی ژنان شیرازەی کۆمەڵگا تێکدەبات

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان راپۆرتێکی بڵاو کردوتەوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە توندوتیژی لە درێژماوەدا کاریگەری وێرانکەری لە سەر کۆمەڵگا هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان راپۆرتێکی بۆ شیکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە ساڵی ١٣٩٨ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاو کردوتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕیشەی توندوتیژی دژی ژنان لە یاسای دژە ژنیەکان، پیاوسالاری، هەژاری و هەڵاواردن دەبینێتەوە و رایدەگەینێت:

رژمی ئێران ئاماری راستەقینەی کوشتن و خۆکوژی ژنان راناگەینێت. توندوتیژی دژی ژنان لە کۆمەڵگاکانی ئێراندا بەردەوام تەشەنە دەسەنێت. هەڵاواردن دژی ژنان بە یاسا سەپێندراوە. ڕژیمی ئێران توندوتیژی دژ بە ژنانی پەرەپێداوە و سیستماتیکی کردووە. لە ساڵی رابردووش خۆکوژی ژنان بەردەوام بوو. یان ژنان لە ژێر گوشاردا ناچار بە خۆکوژی کران. جینایەت دژی ژنان لە ژێر ناوی بەرگری لە شەرەف و بە چاوەدێری رژیمی ئێران روودەدات. بەدواداچوونی یاسایی بۆ کوشتنی ژنان ناکرێت. ئەوەش رێگا بۆ توندوتیژی لە کۆمەڵگادا دەکاتەوە. یاساکانی رژیمی ئێران رەوایەتی بە کوشتوبڕی ژنان دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژە دەکات رژیمی ئێران پاساوی دینی بۆ یاساکانی دێنێتەوە و ئەوەش توندوتیژی دژی ژنانی کردوتە سەرەکیترین گرفتی کۆمەڵایەتی لە کوردستان و ئێراندا.

کۆمەڵگای ئێران بێبەشە لە چالاکی بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و ئەوەش هەموو چەشنە توندوتیژیەکی ئاسایی کردوتەوە.

بە پێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لانیکەم ٣٩ ژن لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا خۆیان کوشتووە، نۆ کەس لەوانە تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە. چوار کەسیشیان تەمەنیان ١٨ ساڵ بووە. ئەو ژنانە بە خۆهەڵواسین، خۆسوتاندن، دەرمان خواردن، تەقە لە خۆکردن و خۆهەڵدانە خوارەوە، خۆیان کوشتووە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژە بەو بەڵگانە دەکات کە ناوەندی ئاماری کۆمەڵەکە لە زاری کاربەدەستانی رژیمەوە کۆی کردووەتەوە و رایدەگەینێت: بە نیسبەت جەمعیەت شاری سەردەشت پلەی یەکەمی لە خۆی کوژی ژنان هەیە.
هەروەها ئامارەکان روونی دەکەنەوە رێژی خۆکوژی ژنان لە ساڵی ١٣٩٨دا لە چاو ساڵی پێشتر ٣٨ لە سەد زیاتربووە.

وەشانی ڕاستەوخۆ