ڕوهەیڤ ئاگری: نەورۆز بۆ گەلی کورد سیمبولی سەرکەوتنە

ڕوهەیڤ ئاگری، ئەندامی کوردیناسیۆنی ژنانی جەوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرنامەی ڕاوینی ئاریەن تیڤیدا کۆمەڵکوژی هەڵەبجە و نەورۆزی تاوتوێ کرد. روهەیڤ ئاگری، دەستنیشانی دەکات کە نەورۆز سیمبولی سەرکەوتنە و گەل ئیرادەی لە نەورۆزدا دەسەلمێنێت.

روهەیڤ ئاگری ئەندامی کوردنیاسیۆنی ژنانی جەوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتای بەرنامەی راو ین لە ئاریەن تیڤی شیمیابارانی هەڵبجەی بەبیرهێنایەوە و وتی: رۆژی ١٦ی مارس بۆ گەلی کورد رۆژێکی پڕ ئێشوئازارە. نابێت گەلەکەمان ئەو رۆژە لە بیربکات. دەبێت هەڵەبجە بێتە هەوێنی یەکیەتی بۆ گەلی کورد. دوژمنانی گەلی کورد کاتێک ناتوانن رووبەڕوو لە گەڵمان بە شەڕ بێن، پەنا دەبەنە بەر کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی مەدەنی. گەلەکەمان خاوەن رۆحی بەرخودانە. لە بەر ئەوە دوژمن ناتوانێت گەلی کورد بتوێنێتەوە. کۆمەڵکوژکردنی گەلەکەمان لە هەڵەبجە و بەشەکانی تری کوردستان ترسی داگیرکەران لە ئیرادەی ئێمە دەسەلمێنێت. گەلی کورد ئەمڕۆکە پێشەنگی ئازادیخوازی لە ناوچەکەن.

لە بەشێکی تری بەرنامەکەدا روهەیڤ ئاگری نەرۆزی پیرۆز کرد و وتی: نەورۆز سیمبۆلی سەرکەوتنە بۆ گەلی کورد. رۆژی سەرکەوتنی گەل و شکستی داگیرکەرانە. گەلان ئەمڕۆکە بە رۆحی پاوەگەزدانەوە بەرەوپیری نەورۆزەوە دەڕۆن.

روهەیڤ ئاگری باسی لە ئاستەنگیەکانی نەورۆزی ئەمساڵ کرد و وتی: لەوانەیە بە هۆی کرۆناوە خەڵک نەتوانن بە شێوەی ساڵانی پێشوو نەورۆز پیرۆز بکەن. گرینگی و پیرۆزی نەورۆز هیچ کات کەم نابێتەوە و هەرکەس دەتوانێت لەلای خۆی دابونەریتەکە بپارێزێت.

روهەیڤ ئاگری ئەندامی کوردیناسیۆنی ژنانی جەوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆتایی بەرنامەکەدا رایگەیاند: دوژمنان هەموو ساڵێک بە هێرش و هەڕەشە هەوڵیان داوە گەلی کورد نەورۆز پیرۆز نەکەن. لە بەرامبەردا گەلی کورد هەموو ساڵە بە جۆش و خرۆشەوە نەورۆز پیرۆز دەکەن. بەرخودانی گەل لە نەورۆز ئیرادەی گەل دەسەلمێنێت.

وەشانی ڕاستەوخۆ