پەکەکە: سەرەڕای ئاستەنگیەکان بە شێوەیەکی گونجاو نەرۆز پیرۆز بکەن

کومیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە نەورۆز پیرۆز دەکات و داوادەکات بێ ئەوەی کە کۆرۆنا بە کەم ببینن نەورۆز بەشێوەیەکی گونجاو پیرۆز بکەن.
پەکەکە روو لە هەر چوارپارچەی کوردستان بانگەوازی دەکات: بە گیانی نەرۆزەوە یەکیەتی نەتەوەیی بەهێز بکەن و بەرخودانی ئازادی گەشاوەتر بکەنەوە.

کومیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە لێدوانەکدا رایدەگەینێت: نەورۆز رۆژی یەکیەتی، بەرخودان و ئازادیە. بە گیانی نەرۆزەوە تێکۆشان لە دژی هەرجۆرە زڵموزۆرداریەک گەشاوەتر دەبێت.

پەکەکە وێرای بیرهێنانەوەی شەهیدان، نەورۆز لە رێبەر ئوجەلان، هەموو تێکۆشەران، گەریلاکان، ژنان گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکات و رایگەیاند: بە گیانی نەرۆزۆەوە تێکۆشان دەگەینینە لووتکە و سەردەکەوین.
ئەمڕۆکە کوردان وەکوو نەوەی مادەکان، دژی چەتەکانی داعش، قاعیدە و فاشیسمی ئاکەپە-مەهەپە مرۆڤایەتی دەپارێزن.

پەکەکە سڕینەوەی چەتەکانی داعش لە نەرۆزی ساڵی ٢٠١٩ بەبیردێنێتەوە و رایدەگەینێت: ژنان لە هەشتی مارسدا ئیرادەی ئازادیان هێنایە گۆڕەپانی تێکۆشان.

پەکەکە ئاماژە بە ئاستەنگیەکانی نەورۆزی ئەمساڵ بە هۆی کرۆناوە دەکات و رایدەگەینێت: بێگومان لە هەرچوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەبێت گەلەکەمان تەندروستیان بپارێزن. مرۆڤ ناتوانێت مەترسیەکان لە بەرچاونەگرێت. سەرەڕای ئەوەش مرۆڤ دەتوانێت بە شێوەیەکی گونجاوە لەگەڵ هەلومەرجەکەدا نەورۆز پیرۆز بکات.

لە جیاتی کۆبوونەوە لە گۆڕەپانەکان، لە بەر هەر ماڵێک، هەر کۆڵانێک، هەر گوندێک، هەرچیایەک پیرۆزبایی نەورۆز بەرفراوان دەکرێت.

پەکەکە ئاماژە بە گۆشەگیری ئیمرالی و هێرشی قڕکردن لە دژی رۆژاوا و باشووری کوردستان دەکات و رایدەگەینێت: بەڕێوەبەری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە رووداوە سروشتیەکانی وەکوو بوومەلەرزە و پەتای کرۆنا سوود وەردەگرێت و هێرش و کۆمەڵکوژی پەرەپێدەدات.

لە بەر ئەوە نەورۆز دەبێتە دەستپێکی هەڵمەتێکی مێژوویی. فاشیسمی ئاکەپە-مەهەپە تێکدەشکێت و گۆشەگیری ئیمرالی هەڵدەوەشێتەوە.

پەکەکە بانگەوازی لە هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەوسێندراوەکان کردەوە کە لە دژی سیستمی مودێرنیتەی کاپیتالیستی تێکۆشانی هاوبەش بۆ ئازادی و دیموکراسی پێشبخەن.

وەشانی ڕاستەوخۆ