کوبا و سوریاش لە ترسی کۆرۆنا سنوریان داخست

دەسەڵاتدارانی کوبا و سوریە بڕیاری داخستنی سنووری ووڵاتەکانیان دا. بڕیاری ئەو دوو ووڵاتە دوای تەشەنەکردنی ڤایروسی کۆرۆنا دراوە.

کوبا کە ژمارەیەک زۆر توریزم سەردانی دەکەن نوێترین ووڵاتە کە بڕیاری داخستنی سنورەکانی بۆ ماوەی یەک مانگ داوە.

سەرۆک کۆماری کۆبا وتویەتی کە هاوڵاتیانی کۆباێی کە لە دەرەوەی ووڵاتن دەتوانن بگەڕێنەوە بەڵام بەو مەرجەی دوو هەفتە قەرەنتینە بکرێن.

هەر لە چۆارچێوەی مەترسیەکانی ڤایروسی کۆرۆنا دا ڕژیمی سوریاش بڕیاری داخستنی سنورەکانی بەڕووی خەڵکی بێگانەدا داوە.

هەتا ئێستا لە سوریە هیچ گیردوەبوێەک بەو پەتایە تۆمار نەکراوە.چاوەدێران و شارەزایان لەوباوەڕدان کە مەترسی ڤایروسی کرۆنا لە سوریە زۆر زیاترە لە وەڵاتانی دیکە و ئەوەش بە هۆکاری ئاڵۆزی و شەڕ و نەبونی ئیمکانیاتی پێویستی پزشکیە.

ئێران بووەتە ناوەندی ڤایروسی کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و هاتن و چونی هێزە سەربازیەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سوریە ئەتوانێ ئەو ڤایروسە بە ئاسانی بۆ ئەوێش بگۆازێتەوە و لەوە ناچی ڕژیمی ئەسەد توانایی و دەسەڵاتی بەربەست کردنی هاتن و چونی هێزەکانی ڕژیمی ئێرانی هەبێ.

وەشانی ڕاستەوخۆ