شەش سەربازی ڕژێمی تورکیا کوژران

یەکینەیەیەکی تۆڵەسەندنەوە سەر بە هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە، ڕایگەیاندووە کە لە ئامێدیی باشووری کوردستان چالاکییەکی بەباندۆری دژی بنکەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجام داوە.

یەکینەی تۆڵەسەندنەوەی شەهید “بەدران گوندک ڕەمۆ” سەر بە هێزەکانی پاراستنی گەل لە ڕایگەیەندراوێکدا کوژرانی شەش سەربازی ڕژیمی تورکیای لە دەڤەری ئامێدی سەر بە شاری دهۆک ڕاگەیاندووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لەو چالاکییەدا هەروەها ٤ سەربازی دیکەش بریندار بووە. چالاکییەکە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ١٩ی ئەم مانگە ئەنجام دراوە.

یەکینەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ئەو چالاکییەی لە تۆڵەی منداڵانی ئێزدی ئەنجام داوە. جەختیشی کردووەتەوە کە هەتا هێرشەکانی ڕژیمی فاشیستی تورکیا لەسەر خەڵکی سڤیلی شەنگال بەردەوام بێت، چالاکییەکانی وڵامدانەوەی ئەوانیش بەردەوام دەبێت.

وەشانی ڕاستەوخۆ