تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: لە ساڵێکدا حەفتا کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون

تۆڕۆ مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە هێرشی هێزەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لە یەک ساڵی ڕابردوودا بە سەدان کۆڵبەر کوژرا و بریندار کراون.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە نوێترین ڕاپۆرتیدا لەبارەی هێرش و پەلامەرەکانی سەر کۆڵبەران ڕایگەیاندووە کە لە یەک سالی ڕابردودا ٢٢٤ کۆڵبەر و کاسبکار لەلایەن چەکدارانی ڕژێمی ئێرانەوە کوژراون یان بریندار کراون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە لانیکەم ٧٠ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٥٤ کۆڵبەری تریش بریندار بوون.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ژمارەی تەواوی کۆڵبەرانی کوژراو و بریندار بەهۆی گوشاری هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە لەبەردەست نییە. 

هەروەها بەهۆی ئەوەی ڕژیم هەڕەشەی لە بنەماڵەی کوژراوان و بریندار کردووە و بەڵێننامەی پێیان پڕکردووەتەوە، ناوی ژمارەیەک لە

لەسەر بنەماڵەی کۆڵبەران بەتەواوی نەزانراوە چونکە ڕژێمی ئێران فشاریان خستۆتە سەر بنەماڵاکانیان و بەڵێننامەیان پێ پڕکردونەتەوە کەهیچ زانیاریەک نەدەنە هیچ ڕاگەیەندنێک و خۆیان بێ دەنگ بکەن. 

لەو ڕاپۆرتەدا ئەوەش ڕاگەیەندراوە جگەلە هێرشی چەکدارانی ڕژێمی ئێران لەم ساڵ دا ١٢ کۆڵبەر بەهۆی ڕوداوەکانی کارو کەوتنەخوارەوە لەبەرزایی و ڕوداوی سروشتی گیانیان لەدەستداوە و ٦ کۆڵبەریش بریندار بوون. 
 

بەپێی ئامارەکەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە پارێزگای کرماشان ١٠ کۆڵبەر ژیانیان لەدەست داوە و ٢٩ی تریش برینداربوون، لە سنە، ١٥ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ١٧ی تریش بریندار بوون. ئورمیە، ٥٤ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ٩٦ ی تریش بریندار بوون ، لە خوزستان، ٢ کۆڵبەر کوژراون. 

لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دا ئەوەش هاتوە، لە سەدا ٦٧ی کۆڵبەران خێزاندارن و لە سەدا ٢٣ دۆخی خێزانیان نازانرێت و لە سەدا ١٠شیان زگورتن.

وەشانی ڕاستەوخۆ