ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی: جەوانانیش لە مەترسی ڤیروسی کرۆنا دان

لەگەل سەرهەڵدانی فیروسی کرۆنا، چەندین بێروڕای جیاواز هاتە ئاراوە. ئەو ڤیروسە بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە. ژمارەی مردنەکان زیاد ئەکەن و بیروڕای پسپۆڕەکانیش دەگوڕدرێن


ڤیروسی کرۆنا بوەتە ڤیروسێکی دنیاگر. ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی، جەوانان ئاگادار دەکاتەوە کە ڕینمایە پزشکیەکان لەبەر چاو بگرن و مەترسی ڤیروسەکە بە جێدی بزانن.

بەرپرسی ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاندوە کە مەترسی ڤریوسەکە لەسەر ژیانی جەوانان زۆرە. ئەو ڤیروسە مەترسیەکی جیدیە و دەبێ جەوانان ئاگاداری خۆیان بن.

ئاگادارکردنەوەی بەرپرسی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دوای ئەوەیە کە میدیاکان ئاشکرایان کردوە جەوانان گرینگی بە مەترسیەکانی ئەو ڤیروسە نادەن و گوێڕایەڵی ڕینمایە تەندرودستیەکان نابن.

لێکۆڵینەوەکان نیشانیان داوە کە مەترسی ڤیروسی کرۆنا لەسەر هەموو مروڤەکان لە تەمەنە جیاوازەکاندا هەیە.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤیروسی کرۆناوە، پسپۆڕانی پزیشکی ڕایان گەیاند بوو کە ئەو ڤیروسە بە گەرما تێدا دەچێ و زیاتر مەترسیە لەسەر ژیانی مرۆڤە بە تەمەن و نەخۆشەکان.

بە گوێرەی بەدواداچونێکی ڕۆژنامەی نیویورک تایمز، کەمتر لە یەک لەسەدی توشبوان بە ڤیروسی کرۆنا کە لە وەڵاتی چینا مردوون لە ژێر پەنجا ساڵەوە بوون. مردنی ئەو کەسانەی لە سەروی ٨٠ ساڵ بوون بە هەمان ڤیروس ١٥ لە سەد بووە

زۆر کەس وا بیر دەکەنەوە کە ڤیروسی کرۆنا تەنیا ژیانی بەتەمەن و ئەوانەی نەخۆشی هەناسەدان و دڵیان هەیە دەخاتە مەترسیەوە. ئەو تێگەیشتنە وایکردوە کە جەوانەکان گرینگی بە خۆپاراستن نەدەن. 

هەتا ئێستا زیاتر لە ١١ هەزار کەس بە ڤیروسی کرۆنا مردوون و لە سەروی ٢٥٠ هەزار کەسیش گیرۆدە بوون.

سەرەتا ڤیروسی کرۆنا لە چینا بڵاو بویەوە و مەترسی لەسەر ژیانی خەڵکی ئەو وەڵاتە زۆر بوو بەڵام ئیستە مەترسیەکە زیاتر لە وەڵاتانی ئەوروپاییدایە.

لە ئیتالیا ژمارەی مردن بە ڤیروسی کرۆنا ٤ هەزار کەسی تپەڕاند.

وەشانی ڕاستەوخۆ