سەدان کەس بە هۆی خواردنەوەی ئەلکهولەوە مردون

بڵاو کردنەوەی زانیاری ناڕاست مەترسی لە سەر ژیانی خەڵک دروست ئەکات. دوای بڵاو بونەوەی پەتای کۆرۆنا دەنگوی جۆر بە جۆر بۆ خۆپاراستن لەو پەتایە لە ناو گەلانی ئێراندا بڵاو دەبێتەوە. ئەو دەنگۆیانە بونەتە مەترسی لەسەر ژیانی سەدان کەس

ڤیروسی کرۆنا وەک هەموو ڤیروسەکانیتر مەترسی لەسەر ژیانی خەڵک دروست ئەکات. شێوەی پێشگرتن لەو ڤیروسە و خۆپاراستن لێی لە لایەن پسپۆڕان و شارەزایانی ئەو بوارەوە دیاری دەکرێ.
هێندێ کەس لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی و ئابوری خۆیانا کۆمەڵیک دنگوی بێ بنەما بڵاو دەکەنەوە و ئەوەش دەبێتە مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵک.

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بۆ خۆپاراستن لە ڤیروسی کرۆنا پەنا دەبەنە بەر ئەلکهول و گیان لە دەست ئەدەن بەردەوام لە زیادبوندایە.
چەند ناوەندێکی ڕژیم بڵاویان کردوەتەوە کە دوای تەشەنەکردنی ڤیروسی کرۆنا لە دەڤەرە جیا جیاکانی ئێرانا هەتا ئیستا زیاتر لە ٢٤٠ کەس بە هۆکاری خۆاردنەوەی ئەلکهولەوە گیانیان لەدەست داوە.
شارەزایانی ڤیروسی کرۆنا پێداگری لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە خۆاردنەوەی ئەلکهول هیچ پێوەندی و کاریگەریەکی بەسەر ڤیروسی کروناوە نیە.
خۆاردنەوەی مادە ئەلکهولیەکان لە ئێرانا یاساغە. هێندێ سەرچاوەی تایبەت باس لەوە دەکەن کە کڕین و فرۆشتنی مادە ئەلکهولیەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان دەکرێ. ئەو مادە ئەلکهولیانە کە دەفروشرێن بە زوری لە دەروەوی ستاندارە پێویستەکانن و ئەوەش مەترسیە بۆسەر سڵامەتی خەڵک.
هێندێ جار خەڵک لە ترسی ئاگر خۆیان بە ئاود دا دەدەن. گرینگە کە بە بڵاو بونەوەی زانیاری دروست پێش لەو مەترسیانە بگیردرێ و خەڵک نەبنە قوربانی بەرژەوەندی کەسانێکی بێ بەرپرسیار.

وەشانی ڕاستەوخۆ