یەرەکە: بۆ تێکشکاندنی داگیرکاری پێویست بە تێکۆشانی بەرفراونترە

فەرمانداری یەکینەکانی پاراستی رۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە دەستنیشانی دەکات بۆ تێکشکاندنی سیستمی داگیرکاری و بۆ ئەوەی کە گەل بتوانێت بە ئازادی بژیت، پێویستی بە تێکۆشانی بەرفراوانتر و رێکخستنبوونی بەهێزترە.

بە بۆنەی نەورۆزەوە فەرمانداری یەرەکە لە پەیامێکدا پیرۆزبایی نەورۆزی لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران کرد.

یەرەکە دەستنیشانی دەکات لە هەرچوارپارچەی کوردستان دوژمنە داگیرکەرەکان هەوڵی لە ناوبردنی گەلەکەمان دەدەن. بۆ ئەوەش هەمووجۆرە هێرش و پیلانێک بۆ خۆیان بەڕەوا دەزانن.

فەرمانداری یەرەکە ئاماژە دەکاتە بەرخودانی کوردان لە مێژوودا و دەستنیشانی دەکات کە گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچکات ملکەچی زڵموزۆرداری نەبوون. لە بەر ئەو یەکە زوحاکەکانی ئەم سەردەمەش دەیانەوێت بەرخودانمان تێکببەن.

لە لێدوانەکەیدا یەرەکە ئاماژە بە سەرهەڵدانی گەلان لە مانگی خەزەڵوەردەکات و رایدەگەینێت: گەلان لە دژی رژیمی داگیرکەری ئێران هەستانە سەرپێیان و هەڵوێستی ئازادیخوازانەیان دەربڕی. بەڵام بۆ لە ناوبردنی ئەو سیستمە داگیرکارە پێویستمان بە تێکۆشانی و بەڕێکخستنبوونی بەرفراوانتر هەیە.

وەکوو گەریلای ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پاراستنی بەها و ناسنامەی گەلەکەمان تێکۆشان بەگوڕتردەکەینەوە.

لە کۆتاییدا فەرمانداری یەرەکە بە بۆنەی نەورۆزەوە بانگەوازی لە جەوانان کرد بۆ ئازادی کوردستان و ئازادی رێبەر ئاپۆ بەشداری ریزی گەریلا بن.

وەشانی ڕاستەوخۆ