ژووری پارێزەرانی سەدە: پێویستە دەست بەجێ ڕێوشوێنی پێویست لە ئیمرالی بگیرێتە بەر

ژوری پارێزەرانی سەدە، کە پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی دورگەی ئیمرالین، بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕایدەگەیەنن کە پێویستە لەئیمرالی ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر.

ژوری پارێزەرانی سەدە، سەردانی وەزارەتی دادی تورکیایان کردوە و لەبارەی ڕەوشی بریگرتەکانیانەوە لە دورگەی ئیمرالی داوای زانیاریان کردوە و چەند داخوازییەکی بەپەلەشیان لە پێشکەشکردوە.

پارێزەران لە پەیامێکدا ئاماژە بەوەدەکەن، کە وەزارەتی داد لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسیەکانی ڕایگەیاندوە کە ڕێوشوێن گیراوەتە بەر بۆ زیندانەکان و بەڵام ئاماژە شیان بەوەداوە لە زیندانەکان دا کیتی پشنینی ڤایرۆس نیە و ئەوانەی گومانیان لێ بکرێت ڕەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێن.

پارێزەران دەڵێن لەم دۆخەدا پێویستیەکی ناچارییە کە ئێمە لەسەر بریگرتەکانمان کەماوەیەکی زۆرە لە زیندانی ئیمرالین، زانیاری بەدەست بخەین و دڵنیابین لە ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر.

ژووری سەدە، ئاشکرای دەکەن، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستیاندایە، کارمەندانی تەندروستی زیندان دەست تێوەردانی کێشە تەندروستیەکانی بریگرتەکانمان دەکەن، سەرەڕای ئەمەش بریگرتەکەمان بەڕێز ئۆجالان، لە ساڵی ١٩٩٩ەوە بۆ چارەسەری نەبراوەتە دەرەوەی دورگەی ئیمرالی و هیچ ناوەندێکی تەندروستی. لە ٢٠١٥ەوە بۆ بریگرتەکانی ترمان لە هەمان دورگە ئەو دۆخە دوبارە بۆتەوە.

ئێمە وەک پاریزەران لە ٧ی ئۆگەستی ٢٠١٩ەوە چاوپێکەوتنمان نەکردوە و لەسەر دۆخی تەندروستی بریگرتەکانمان زانیاریمان نیە و ئەو زانیاریانەی دەستیشمان کەوتوە لە چاوپێکەوتنی خانەوادەکانەوە بوە لە ڕۆژی ٣ی مارسی ئەم ساڵ دا.

پارێزەرانی ژوری سەدە، ڕایدەگەیەنن کەپێویستە ئەم ڕێوشوێنانە بگیرێتە بەر:

١- لە زیندانی ئیمرالی بێ ئەوەی چاوەڕیی گومانی نەخۆشی بکرێت، پێویستە تەندروستی بریگرتەکانمان کۆنترۆڵبکرێت، بەتایبەتی پێویستە ئامێری پشکنینیکۆرۆنا دابین بکرێت و لەسەر ئەنجامەکانیشی زانیاریمان پێبدرێت.

٢- ماددەی پاککەرەوە، دەمامک و دەستکێشی پزیشکی و دژە بەکتریا و ئاو کۆلۆنیا بۆ بریگرتەکانمان دابین بکرێت کە خۆمان تێچوی ئەو پێدوایستیانە دەدەین.

٣- پێویستە کارمەندانی تەندروستی ناوە و دەرەوەی زیندان کە خۆیان دەگەیننە لای بریگرتەکانمان هەمیشە کۆنترۆڵبکرێت و پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت.

٤- کارمەندانی زیندانی ئیمرالی دوای گەیشتنیان بە دورگەکە کۆنترۆڵبکرێن.

٥- هەلومەرجی ژووری بریگرتەکانمان پێدواچونەوەی بۆ بکرێت بەجۆرێک هەواگۆڕکێی تێدابێت و بتوانرێت بکرێتەوە.

٦- بۆئەو کارمەندانەی گومانی نەخۆشیان لێدەکرێت نەچنە دورگەکە و ڕێوشوێن بگیرێتە بەر.

٧- دەمانەوێت ئاگادار بکرێینەوە لەوەی ئەو ڕێوشوێنانەی داوامان کردوە جێبەجێ کراوە.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی ژوری پارێزەرانی سەدەدا ئەوەش هاتوەم داوایانکردوە کە مافی قسەکردن بەتەلەفۆن و پەیوەندییەکانی دیکە بۆ بریگرتەکانیان لە دورگەی ئیمرالی ئاستەنگ نەکرێت.

وەشانی ڕاستەوخۆ