وەزیری پاراستنی ڕووسیا و ئەسەد کۆبوونەوە

وەزیری پاراستنی رووسیا سێرگەیی شۆیگو گەیشتە دیمەشق. ڕاگەیندراوە کە رووسیا داوای کردووە کە ڕێکەوتنی ئەدەنە لە نێوان سووریا و تورکیادا نوێبکرێتەوە. ڕژیمی تورکیاش جموجۆڵی سەربازی دەستپێکردوتەوە.

هێواش هێواش ئەنجامی مامەڵە و سەوداکانی مۆسکۆ ئاشکرا دەبن. لە دوای ئەوەی کە رژیمی تورکیا و سووریا بە نێوەندگیری رووسیا لە سەر ئیدلیب رێکەوتن. ئەردوغان خۆی گەیاندە رووسیا. هەمان رۆژ بەشار ئەسەد بە ڕاگەینەکانی رووسیای وت: شتێک بە ناوی کورد لە سوریا نیە و دۆزی کوردی خەیاڵ و درۆیە.

بە گوێرەی زانیاریەکان رووسیا دەیوێت رێکەوتنی ئەدەنە نوێ بکاتەوە. وەزیری پاراستنی رووسیا سێرگەیی شۆیگۆ لە سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق ئەو بابەتەی خستە رۆژەڤەوە.

شۆیگۆ لە گەڵ ئەسەد و ڕاوێژکاری ئاسایشی رژیمی سووریا عەلی مەملووک کۆبوتەوە.

ئاژانسی سانای سەر بە رژیمی سووریا ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا رێکەوتنی تورکیا و سوریا لە سەر ئیدلیب کە لە ٥ی مارسدا واژۆکرابوو و هەروەها رەوشی هەرێمی جزیرە تاوتوێکراوە.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە “هەوڵدانی دەوڵەتی سووریا بۆ سەردەستبوون لە چوار گۆشەی وڵات” لە رۆژەڤی کۆبوونەوەکەدا بووە.

ڕاگەیاندنە عەرەبیەکان دەڵێن کە نوێکردنەوەی ڕێکەوتنی ئەدەنە بابەتیی سەرەکی کۆبوونەوەکان بووە. راگەیندراوە کە رووسیا پێشنیاری کردووە کە ناوچەی هاتوچۆ کە پێشتر ٥ کیلۆمەتر بوو بکرێتە ٣٠ کیلۆمەتر رێکەوتنی ئەدەنە لە ساڵی ١٩٩٨ لە ناوبەری رژیمەکانی سووریا و تورکیادا واژۆکرابوو.

بە گوێرەی ئەو ڕێکەوتنە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ ئەوەی کە گوایە سنوورەکانی دەتوانێت تا ٥ کیلۆمەتر بڕواتە ناو خاکی سووریاوە و لە گەڵ رژیمی سووریا ئوپراسیۆنی هاوبەش بەڕێوەببەن.

لە بەرامبەردا سەرۆکایەتی رژیمی سووریا لەو بارەوە بانگەشەی کردووە کە: ڕەوشی هەرێمی جزیرە، هەوڵدانی ئەمریکا بۆ دەستگرتن بە سەر نەوت و سامانی سووریا، هەوڵدانی رژیمی سووریا بۆ سەروەری لە هەموو وڵاتدا و هەروەها هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆکانی سەر سووریا تاوتوێ کراوە.

وەشانی ڕاستەوخۆ