ڕژیمی ئەردوغان ڕێگە بە ئازادی کاتی زیندانیانی سیاسی نادات

رژیمی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئەردوغان تەنیا بە فرت و فێڵ و شاردنەوەی ڕاستیەکان شارەزایە. هەموو کات هەوڵی ئەوە ئەدات بە درۆ و سەرکوت وا نیشان بدەن خاوەن هێز و دەسەڵاتن. کردەوەکانی ئەردوغان ئەو وەڵاتەی بێ ئعتبار کردوە و تا دێ ڕاستیەکان بۆ گەلانی دنیا ڕوونتر دەبنەوە.

کاتێک هەموو جیهان بە پەروشەوەن چۆن خۆیان لە ڤیروسی کرۆنا بپارێزن، ئەردوغان و رژیمە فاشیتیەکەی پەرەیان بە شەڕ و ناردنی پەنابەر بەرەو ئەوروپا ئەدا.

کاربەدەستانی تورکیا دەهاتنە سەر تەلەفزیونەکان و ڕوهەڵماڵاوانە بە خەڵکیان ئەوت کە کۆرۆنا روو لەوان ناکات و لە کونتروڵکردنی ئەو ڤیروسەدا هاوکاری ئامریکاش دەکەین.

زۆری پێنەچوو درۆی دەسەڵاتدارانی تورکیا ئاشکرا بوو و ئیستە ڤیروسی کرۆنا هەڕەشە لە ژیانی هەزاران کەس لەو وڵاتەدا دەکات.

ئەردوغان بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکان بانگەشەی درۆ بڵاو دەکاتەوە. ڕژیمی ئەردوغان رایگەیاندوە کە دەیانەوێ ١٠٠ هەزار زیندانی پێش لە کاتی ئازاد کردنیان بەردەن.

لە کاتێکدا دەیان هەزار زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیادان و لە ڕەوشێکی پر مەترسیدان داگیرکەرانی تورکیا بەردەوام چالاکانی کورد و رۆژنامەوانان دەستگیر و زیندانی دەکەن و ریگە نادەن زیندانیانی سیاسی و بەتایبەت زیندانیانی دۆزی ئازادی کوردستان لە ڤیروسی کرۆنا بەدور بن و ئیمکاناتی دەرمانیان پێ بگات.

وەشانی ڕاستەوخۆ