پژاک-ئەوروپا بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئاهەنگەکانی ساڵیادی دامەزراندنی هەڵوەشاندەوە

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک لە ئەوروپا بڵاویکردەوە، ڕۆژی ٤ی نیسان کە ساڵیادی لەدوایکبوونی رێبه‌ر ئاپۆ و هاوکات ١٦ـەیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پژاکە، ئەمساڵ بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاهەنگی جەماوەری لەو یادانەدا بەڕێوە نابەن.

پژاک ئاماژەی بەوە کردووە، ساڵانە لە دەرەوەی وڵات، بە بۆنەی ڕۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و دامەزراندنی پژاکەوە بە رێوڕەسمی جەماوەری و بەشداری زۆر لایەنی سیاسی یادەکەیان پیرۆز کردووە، بەڵام ئەمساڵ لەبەر قەیرانی جیهانیی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڕیاریانداوە ئەمساڵ بەشێوەی جەماوەری یادەکە پیرۆز نەکەن.

هاوکات ڕای گشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلی کورد لە دەرەوەی وڵات ئاگادار دەکاتەوە، کە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕەوشێکی جدیە بۆ سەر چارەنووسی مرۆڤ و کۆمەڵگە هەر بۆیە نابێت کەمتەرخەم بن لە پاراستنی تەندروستی خۆیان، دواش دەکات تا ئەو شوێنەی دەرفەت هەیە بە هەڵگرتنی بەرپرسایەتی، بە هانای کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بچن.

دەشڵێت، دەوڵەتی ئێران بۆ شاردنەوەی رەوشی نالەبار و ناسەقامگیری سیاسی، هەوڵ دەدات کۆمەڵگە بخەڵەتێنێ و کەڵک لەم دەرفەتە بۆ درێژکردنەوەی ژیانی سیاسی خۆی وەربگرێت.

پژاک دووپاتیدەکاتەوە کە دەسەڵاتدارانی ئێران نەیانتوانیوە ببنە وەڵامدەرەوەی پاراستنی ماڵو حاڵی گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئێران و هەروەها بێ بەرنامەیی و نەبوونی ئیمکاناتی پێویستی دەرمانی، چارەنووسی کۆمەڵگای ئێرانی بە گشتی خستووەتە مەترسی و تا دەچێت قۆناخەکە بۆ گەلی کورد وگەلانی دیکە مەترسیدار دەبێت.

وەشانی ڕاستەوخۆ