سپای پاسدارانی ڕژیم خۆی ئامادە دەکات کە جڵەوی دەسەڵات بگرێتە دەست

سپای پاسدارانی ڕژیم خۆی ئامادە دەکات کە جڵەوی دەسەڵات بگرێتە دەست. ئیستە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو ئێرانی تەنیوەتەوە خامنەیی باس لە هێرشی بیولۆژی دەکات. سپای پاسدارنیش هێزی دژە بیولۆژی خستوەتە جوڵە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چینەوە سەری هەڵدا. ئەو ڤایرۆسە لە لایەن شارەزایانی بواری بیولۆژیەوە ناسراوە و بەراورد کراوە بە ڤایرۆسەکانی دیکەی وەک سارس و ئیبولا. یەکێک لە ڕیگەچارەکانی بەرەنگاربونەوەی ئەو ڤایرۆسە سنووردارکردنی پێوەندی نێوان مروڤەکانە.

هاتن و چونی فڕۆکە مەدەنییەکانی ڕژیم هەتا چەند حەوتە دوای بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بەردوام بون لە سەفەرەکانیان بۆ چین.

ئەو ڤایرۆسە لە ئێران دوزرابویەوە بەڵام دەسەڵاتدارانی ڕژیم بە چەند هۆکار یەک لەوان بەشداری خەڵک لە ڕیپێوانی ساڵانەی ٢٢ی بەهمەن بوو. دیارە هاوکات لەگەل بڵاو بونەوەی ڤیروسی کرۆنا هەڵبژاردنی مەجلیسیش بەڕیوە چوو.

شاردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕژیمەوە هۆکاری بەرفراوانبونەوە و ژمارەی زۆری قوربانیەکانە لە ئێرانا. دەبوو کاربەدەستانی حکومەتی، ئیداری و تەندروستی ڕوبەوڕی ڵیپرسینەوە بکرێن.

لە ماوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێرانا دەسەڵات خەمسارد و بێ بەرپرسیار و دەستەوەستاوە. لە لایەک گرینگی نادەنێ چونکە خەمی ئەوان ژیانی خەڵک نیە و لە لایەکیترەوە گرینگی نادەنێ بۆ ئەوەی هەموو قەیرانە کەڵەکە بوەکانی خۆیانی پێ بشارنەوە.

هەتا ئیستا وەک پێویست هەوڵی سنووردارکردنی کۆرۆنا لە لایەن ڕژیمەوە نەدراوە بەڵام گەلان بۆ خۆیان کەوتونەتە جوڵە و بە هانای یەکەوە دەچن.

دیارە دەسەڵاتدارانی ئێرانی سەبارەت بەو ڤایرۆسە بیروڕای جیاوازیان هەیە، دژی یەکتر قسە دەکەن و قسەکانیان لەگەل مەنتقدا یەک ناگرێتەوە.
عەلی ڕەزا ڕەئیسی جێگری وەزارەتی تەندروستی بە میدیاکانی وتوە کە ئەو کۆرۆنا لە چینەوە گواستراوەتەوە بۆ ئێران.

هێندێکتر لە کاربەدەستانی تەندروستی ڕەخنەیان ڕوبەڕوی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان-ی سەر بە سپای پاسداران کردەوە کە ئامرازی گواستنەوەی کۆرۆنا بووە.

لە ڕەوشێکی ئاوادا کە هەموو دنیا بۆ ریگەچارە و بەرەنگاربونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە لێگەرین دایە، خامنەیی کۆمەڵیک قسەی دوور لە ئەقڵ و مەنتقی هێناوەتە گوڕی و ڕایگەیاندوە کە کۆرۆنا لە لایەن ئەمریکاوە دروست کراوە و تایبەت دژی نەژادی ئێرانیە و ئەوە هیرشی بیولۆژیکیە.

هەر خێرا دوای ئەو قسانەی خامەنەیی سپای پاسدارانی ڕژیم بڵاوی کردەوە کە هێزی تایبەتی بەرنگار بونەەوی هێرشی بیولۆژیان خستوەتە جوڵە.

قسەکانی خامنەی و وەڵامدانەوەی سپاسی پاسداران ئاماژەیە بەوەی کە پیلانێکی نۆێیان بەدەستەوەیە دژی گەلانی ئێران. دەیانەوێ لەم هەلە کەڵک وەرگرن و بە بیانوی ڤ ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەسەڵات بۆ سپاسی پاسداران یەکلایی بکەنەوە و ئەوەش مەترسیەکەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ گەلان زیاترە.

وەشانی ڕاستەوخۆ