هەپەگە: ٤ چەکداری تورکیا کوژران و سێ تریان بریندارکران

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دوێنێ دانیبەوەدانابوو کە لە باشووری کوردستان دوو چەکداری سوپاکەی کوژران و دووانیش برینداربوون. ئەمڕۆ هەپەگە رایگەیاند کە دوێنێ لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٤ چەکداری سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراون.

ناوەندەی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە سەر ئەو بابەتە رایدەگەینێت: هەڵمەتی شۆڕشگێڕی سەرکەوتن لە هەرێمی حەفتانین لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا هێزی گەریلای ئازادیی کوردستان دوژمنی داگیرکەریان کردوتە ئامانج.

لە ٢٥ی مارسدا گەریلا لە هەرێمی حەفتانین دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیان بەڕێوەبردووە. لە ئەنجامدا ٤ چەکداری سوپای تورکیا کوژراون و سێ تریشیان بریندار بوون. دوژمنی داگیرکەر کوژراو و بریندارەکانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە ناوچەکە گوازتوتەوە.

هەپەگە رایدەگەینێت: سوپای داگیرکەری تورکیا لە دوای ئەو چالاکیە ناوچەکەی بۆمباران کردووە. ئەو یەکینەیەی گەریلا کە چالاکیەکەی پێکهێناوە بە سەرکەوتووی گەیشتوونەتە شوێنەکانیان.

هەپەگە هەروەها رایدەگەینێت: هێزی گەریلا لە ٢١ی مارسدا لە دژی مۆڵگەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی قلابان لە دەڤەری شەرناخ چالاکی بەڕێوەبردووە. لەو چالاکیەدا سەنگەر و مۆڵگەی دوژمنی داگیرکەر تێکشکێندراون. لە بەر ڕەوشی شەڕەکە ژمارەی کوژراو و برینداری دوژمن روونەبوتەوە.

وەشانی ڕاستەوخۆ