دەبێ گەلانی ئێران لێپرسینەوە لە سپای پاسدارن بکەن

لە پەنای هەل و مەرجی ئالۆزی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دا سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران خۆی مەڵاس داوە. ئەو سپایەی کە گویا شوڕشی گەلانی ئێران دەپارێزێ خۆی بوەتە مۆتەکەی ژیان و ئازادی گەلانی ئێران.

سپای پاسدارنی ڕژیمی ئێران لە ناخۆی وەڵات بوەتە سەربار بەسەر کۆمەڵگاوە و بودجەیەکی خەیاڵی لە خزمەت دایە و لە دەرەوەی وەڵاتیش ئامرازی توند و تیژی و تۆقاندنە. لە هەر کۆێ ئاژاوەیەک بێتە ئاراوە دەستی سپاسی پاسدارنی ڕژیمی لە پشتە. هەزینەی هەموو خراوکاریەکانی سپای پاسدارن گەلانی ئێران ئەیدەن.

سپا یان لەشکری هەر وەڵاتێک بۆ پاراستنی ژیان و دابینکردنی ئەمنیەتی کۆمەڵگایە. لە کاتی ڕەوشی ئاوارەتەدا لەشکری وەڵاتەکان ئەکەونە کار و یارمەتی دەگەیەننە لێقەوماوانی وەڵاتەکەیان.

لە ڕژیمی ئێران و ڕژیمە دیکتاتور و دژی گەلیەکانا لەشکر و سپا تەنیا بۆ پاراستنی دەسەڵات کەڵکی لێوەدگیردرێ. زۆرترین بودجە بۆ لەشکر و سپا تەرخان دەکرێ وئەوەش تەنیا بۆ ئەوەیە کە ئەو لەشکرە گوێڕایەڵی دەسەڵاتدارەکان بێت.

لە سیستمی ئێستای ئێرانا ٣ ناوەندی سەربازی وەک سپای پاسدارن، ئەرتەش و بەسیج هەیە. ئەرتەش زۆرتر پەراویز خراوە و کارێکی ئەوتوی لەدەست نایە. بەسیج لە خزمەت ڕیبەری دایە بۆ سەرکوتی گەلان و بۆ هاتنە سەر شەقامەکان لە کاتی پێویستا. بەڵام سپای پاسدارن لە هەمو ئەوانەش زیاتر ڕویشتوە و هەموو جومگەکانی دەسەڵات و ئابوری وەڵاتی خستوەتە بن کونتروڵی خۆی.

کاتێک زەوی لەرزە و لافاو هاتە ئاراوە سپای پاسدارن لە جیاتی ئەوەی بە هانای خەڵکەوە بچێ کەوتە دەسنیشان کردنی چالاکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ئەوانەی لەو بارەوە ڕەخنەیان لە دەسەڵات و دەوڵەت هەبوو.

ئیستاش کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەۆکی گەلانی ئێرانی گروتوە سپای پاسدارن بە وەڕیخستنی هێزی بەرەنگاربونەوەی هێرشی بە ناو بیولۆژی دژی گەلان وەستاوەتەوە و لە جیاتی ئەوەی ئیماکاناتی خۆی بۆ دەبینکردنی ژیانی خەڵک تەرخان بکات پەرە بە فراونکردنەوەی دەسەڵاتەکانی ئەدات و لە ژێر فەرمانەکانی خامەنییدا خەرکی قورخکردنی بە تەواوی دەسەڵاتە.

گەمارۆکان لەسەر ڕژیم کاریگەری خراپی کردوەتە سەر ژیان و گوزەران و ئابوری خەڵک.

لەم کاتەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک پەتایەکی گشتگر هەڕەشە لە ژیانی ملیونان مرۆڤ دەکات دەبوو سپای پاسدارن و بەسیج خۆیان هەڵوەشاندایەتەوە و ڕیگای بڕیاردانی گەلیان فراهەم بکردایە و بەوجۆرە قورساێی ژیانی خەڵکیان کەم بکردایەتەوە. بەڵام بە پێچەوانە دەجوڵێنەوە و لە ڕیگەی ناوەندە ئەمنیەتیەکانەوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی سپا دان هەوڵی سەرکوتی زیاتر و دەستگیری خەڵکی ناڕازی ئەدەن.

ئەگەر سپای پاسدارن پێشتر بە نمایشکردنی موشەکەکانی خۆی بەسەر گەلانی ئێرانا با دەدا کە پێشکەوتنی سەربازی هەیە لە دوای کوشتنی قاسم سلیمانی ئەو یەکە بۆ گەلان رونبویەوە کە تەنیا سەروەت و سامانی وەڵاتیان وێران کردوە و ئەوە هێزی کە هەیانە تەنیا دژی گەلانی ئێران ئەتوانن بەکارێ بێنن و موشەکەکانیان لە بەرلوتی خۆیانا دەکەۆنە عەرز. خستنە خۆارەوەی فرۆکەیەکی مەدەنی ئوکراینی نیشانەی ترسی سپا و بێ ئیرادەیی ئەو هێزە سەرکوتگەرە سەربازیەیە.

ئیستە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەموو شار و دەڤەرێکی ئێرانا بڵاو بوەتەوە و گەلان بۆخۆیان هێزی بەرەنگاری کرۆنایان پێک هێناوە جێگەی خۆیەتی لە سپای پاسداران و خامنەی لێپرسینەوە بکرێ کە ئەوان لە سەنگەری کێدان و دەیانەوێ چی بکەن.

وەشانی ڕاستەوخۆ