پولیسی ئەمنیەتی سوید: ڕژیمی ئێران مەترسیە لە سەر ئەمنیەتی سوید

رژیمی ئێران بەردەوام لە ڕۆژەڤی میدیا و ناوەندە جیهانیەکان دایە. باسکردنی ڕژیمی ئێران بۆ داهێنان و پێشکەوتن و گەشەی ئازادی و دیموکراسی نیە. ئەوەی ڕژیمی ئێرانی کردوەتە ڕۆژەڤ کار و کردەوە نایاسایی، نادیموکراتیک و ئاژاوەگێریەکانیەتی.

پولیسی ئەمنیەتی سوید ناسراو بە سێپۆ ساڵێ جارێ ڕاپۆرتی کار و چالاکیەکانی بۆ ڕایگشتی ئاشکرا دەکات.

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی سێپۆ دا چاوەدێریەکانیان بەسەر هەڵس و کەوتی گروپ، لایەن، و دەسەڵاتەکان لە وەڵاتەکەیاندا بڵاو دەکەنەوە. هەوەرها سێپۆ لە ڕاپۆرتەکایا کۆمەڵیک بابەت و نوسراوی تایبە بە ئەمنتیەت و شێوەی خۆپاراستن و پێشگرتن لە ڕوداو و کارە تێکدەرانەکان بڵاو دەکاتەوە.

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی پولیسی ئەمنیەتی سوید دا ناوی سێ وەڵات هێنراون کە زۆرترین کاری سیخۆڕیان لە سویدا هەبووە، ئەو سێ وەڵاتە بریتین لە ڕوسیە، چین و ئێران.

بەشێکی هەوڵە سیخۆڕیەکان لە ڕیگەی سایبریەوە بووە و بەشێکێشی لە ڕیگەی بە جێکردنی کەسانی دەسنیشانکراو لە جێگە و شوێنی گرینگ بۆ وەرگرتنی زانیاری بووە.

ڕژیمی ئێران لە دوو بواری سەرەکیدا کاری سیخۆڕی کردوە. یەکیان پەنابەران و دووهەم تەکنولۆژیا و تەکنولوۆژی هەستەیی بووە.

لە ڕاپۆرتەکەی سێپۆ دا هاتوە کە ڕژیمی ئێران سیخۆڕی بەسەر گروپ و لایەنە دژبەرەکانی خۆی لە سویدا کردوە و جێگە و ڕیگە و چالاکی و هەڵس و کەوتەکانیانی خستوەتە ژێر چاوەدێری. پولیسی ئەمنیەتی سوید ئەو یەکە وەک مەترسی لەسەر ئەمنیەتی وەڵاتەکەی و مەترسی جیدی لەسەر هاوڵاتیانی دەزانێ.

پولیسی ئەمنیەتی سوید، سێپۆ سەرەنجی داوەتە سەر ئەوەی کە،بەشێکیتری سیخۆڕیەکانی ڕژیمی ئێران لە بواری تەکنولۆژی هەستەیی بووە. سیخورەکانی ڕژیمی ئێران هەوڵی بەدەست خستنی زانیاری تایبەتیان داوە لەسەر شیرکەتە سویدیەکان و هەروەها دوزینەوەی ئەو ئامرازانەی کە بۆ پەرە پێدانی چەکی ناوکی بەکاریان بێنی.

هەر لەو ڕاپۆرتەدا باس لە گروپە توند ئاژۆکان کراوە و ئەوانەش وەک مەترسی باسیان لیوەکراوە. یەکێک لە بەرپرسانی پایەبەرزی پێیشوی سێپۆ پێشنیاری کردوە چەتەکانی داعەش کە وەڵاتی سویدن بگەڕێنێرێنەوە سوید.

لێرەدا جێگەی خۆیەتی جارێکیتر ئەو ڕاستیە بە بیر بینینەوە کە لە کاتێکدا ئابوری ڕژیم داڕماوە، فروشی نەفت کەمی کردوە، شیرازەی کۆمەڵگا تێک چووە، گەمارۆکان برستیان لە ژیانی ئاسایی خەڵک بڕیوە، ڕژیمی ئێران بە خەرجکردنی ملیونان دولار بۆ سیخوڕی کردن بەسەر خەڵک و وەڵاتانەوە، بە دوای چیەوەیە و دەیانەوێ لە سەر ژیان و گوزەران و ئازادی گەلانی ئێراندەستوەردان لە وەڵاتیان دا بکەن.

وەشانی ڕاستەوخۆ