سەرۆک کۆماری ڕژیم دەڵی ١٤٠ ساڵ لەمەوبەرێش ڤایرۆس هەبووە

حەسەن ڕۆحانی چەند ساڵ لەمەبەر کلیلێکی هێنابوو و ئەیوت هەموو دەرگاکانی پێدەکینەوە کەچی ئەمرؤ گەراوەتەوە بۆ ١٤٠ ساڵی رابوردوو و بە خەڵک ئەڵی دنیا نەگۆڕاوە.

حەسەن ڕۆحانی، سەروک کۆماری ڕژیمی ئێران لە دواین چاوپێکەوتنی دا وتویە: بەر لە ١٤٠ ساڵ ڤایرۆسی لەمجۆرە سەریهەڵداوە. یانێ حەسەن ڕوحانی دەڵی ئەگەر ئەوان بەرپرسیارەتی خۆیان بەرانبەر بە گەلانی ئێران بۆ پێشگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێک نەهێناوە شتێکی سەیر نیە و ڤایرۆسەکان هەموو کات بونیان هەبوە.

تێگەیشتنی سەرۆک کۆمارێک ئەوەندە بەرتەسک و کۆنەپەرەستانەو چەواشەکارانە بێت بێگومان کۆمەڵگا ڕەوشی لەوەباشتر نابێ.

حەسەن ڕۆحانی بە کۆمەڵیک دروشمی بریقەدارەوە بە خەڵکی ئەوت کە ئەو کلیلی چارەسەری هەموو کێشەکانی بەدەستەوەیە.بەڵام هەموو شتەکان پێچەوانە بونەوە. کلیلەکەی حەسەن رۆحانی هەموو دەرگاکانی ژیانی بەسەر خەڵک دا داخست.

بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەک کاربەدەستانی ڕژیم ماوەیەک پێش بڵاو بونەەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاگادار بون کە ئەو ڤیروسە گەیشتوەتە ئێران.

حەسەن ڕۆحانی بە کلیکەکەی دەرگای ڕاستیەکانی بەڕوی خەڵکا داخست و ڤایرۆسی کۆرۆنا بو بە مەترسیەکی گەورە لەسەر ژیانی ملیۆنان مرۆڤ.

ئیستە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا خەریکە لە کۆنترۆڵ دەرچێ و حکومەت و دەسەڵاتدارانی ڕژیم هیچ پلانێکی جیدیان بۆ بەرەنگار بونەوەی نیە حەسەن ڕۆحانی بە دەم ولوتی هەڵواسراوەوە لەگەل پسپۆڕانی میکرۆ بیولۆژیست کۆ بونەوتەوە کە گوایە زۆری لێ حاڵیە.

رۆحانی کە دەبوو لە سەورەت و سامانی دەستبەسەر کراوی گەلانی ئێران بۆ دابینکردنی ژیانی خەڵکی هەژار، بێکار و نەخۆش تەرخان بکردایە هاتوە و دەڵێ، ١٤٠ ساڵ لەمەبەر ڤایرۆسێکی هاوشێوە لە ئێرانا بڵاو بوەتەوە.

حەسەن ڕۆحانی بۆچی باسی ١٤٠ ساڵ لەمەبەر دەکات؟ چونکە ئەقڵیەتی دەسەڵاتداری ئەوان نەگۆڕاوە و ئەوان تەنیا بیر لە خۆیان دەکەنەوە و گرینگی بە کۆمەڵگا نادەن.

١٤٠ ساڵ لەمەوبەر حەسەن ڕۆحانی بە ساڵێک لە تارانەوە نەدەگیشتە پاریس بەڵام ئەمڕۆ بە چەند کاتژمێر مروڤەکان لە تارانەوە دەگەنە فەرانسە. ١٤٠ ساڵ لەمەوبەر ئیماکاناتی پزشکی، دەرمانی و داتای زانیاری نەبوو بەڵام ئەمرۆ لە ماوەیەکی کەم دا نەخۆشێک کۆنترۆڵ و نەخوشیەکەی دەستنیشان دەکرێ.

چین لە ماوەی دوو مانگا توانی بەسەر ئەو ڤیروسەدا زاڵ بێ چونکە راستی مەترسیەکەی لەسەر مرۆڤەکان قەبوڵ کرد و ئینجا بەرەنگاری بویەوە.

حەسەن ڕۆحانی و دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران سەرەتا هەبونی ئەو ڤایرۆسەیان شاردەوە چۆنکە لە بەرژەوەندیاندا بوو، خەڵکیان پەلکێشی شەقامەکان و سەر سندوقەکانی دەنگدان کرد بە بێ ئەوەی هەست بە بەپرسایەرتی ویژدانی و مرۆڤایەتی خۆیان بکەن و ئەوەش بووە هۆکاری بڵاو بونەوەی خێرا و مەترسیداری ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ناو گەلانی ئێرانا.

حەسەن ڕۆحانی دەبوو بهاتایەتە بەردەم کامێرای تەلەفزیونەکان و داوای لێبوردنی لە گەلانی ئێران بکرادیە و کلیلە ساختەکەی بشکانایە و وازی لەو پۆستە ڕوواڵەیتەیەی بهێنایە نەک خۆی لە بابەتێک هەڵقرتێنی کە هیچی لێنازانی.

وەشانی ڕاستەوخۆ