ڕژیمی ئێران بە ڕیفراندۆم خۆی سەپاند و ئیتر گوێ لە خەڵک ناگرێ

چل ساڵ لەمەبەر لە ئێرانا ڕیفراندۆمێک کرا. چل ساڵە خەڵک باجی ئەو بەڵێیە ئەدەن کە لە وەڵامی پرسیارێکدا وتیان و نەیان ئەزانێ ناوەرۆکەکەی چیە. ڕیفراندۆم بۆ دیاریکردنی سیستمی دەسەڵاتدارای لە ئێرانا یەکجار بەڕیوە چوو و ئیتر دووبارە نەبویەوە.

گەلانی ئێران لە ٢٢ی بەهمەنی ١٣٥٧ بەسەر ڕژیمی پاشایەتی دا سەرکەوتن. شوڕشی گەلانی ئێران یەکێک لە شوڕشە گرینگەکانی سەردەمی خۆی بوو. گەلانی ئێران بە تێکرا و هاودەنگ وتیان دەسەڵاتی پاشایەتیمان ناوێ، دیکتاتورمان ناوێ، گەندەڵکارانمان ناوێ. گەلانی ئیران خۆازیاری ئازادی و ئاشتی و ماف و ئارامی بوون.

لە ١٠ و ١١ ی خاکەلێوەی ١٣٥٨ بە پێشنیار و پێداگری خومەینی ڕفراندۆمی سەرتاسەری بۆ دیارکردنی سیستمی بەڕیوەبەری پێکهات و لە ١٢ی مانگدا جمهوری ئسیلامی ئێران ڕاگەیندرا.

هێشتا ساڵیک بەسەر ڕوخانی ڕژیمی پاشایەتیدا تێنەپەڕیبوو و گەلانی ئێران بە باشی لە نیاز و مەبەستی ئەو ڕێفراندۆمە ئاگادار نەبون و حیزب و ڕیکخراوە جیاجیاکان لە گەرمەی باس و لێگەڕینی دەسەڵاتیکی دیموکراتیکدا بوون کە خومەینی فرسەتی بەکار هێنا و لە ژێر ناوی ئیسلامدا هەوڵی دا لە هەستی مەزهەبی خەڵک کەڵ وەرگرێ و سیستمی جێگەی پەسەندی خۆێی بەسەر گەلانی ئێرانا داسەپێنێ.

لەوکاتەدا گەلانی ئێران سەرخۆشی سەرکەوتنیان بەسەر ڕژیمی پاشاتیەتیدا بوون، لەو ڕژیمە گەندەڵ و دیکتاتۆرە توڕە بون و ئامادە بون هەر ڕژێم و بەڕیوەبەریەکی دیکە پێشنیار بکڕی بێ ئەملا و ئەولا قەبوڵی بکەن.

چەندین ناو بۆ سیستمی بەڕیوەبەری پێشنیار کرا، کەسایەتی و حیزب و گروپەکان لەوباوەڕەدا بون کە جمهوری ئیسلامی ئێران ناتوانێ وەڵامداەری داوخوازیەکانی کۆمەڵگا بێت بەڵام خومەینی بە پێداگریەوە ویستی خۆی سەپاند و ڕایگەیاند تەنیا جمهروی ئیسلامی ئێران، نە یەک وشە کەمتر و نە زیاتر.

لە سەرتاسەری ئێرانا سندوقی دەنگدان دانرا، وەرەقەی دەنگدان ئامادە کرا، لەسەر وەرەقەکان نوسرا بو بەڵی یان نا. زور کەس نەیاندەزانێ بەڵی یان نا بۆ چی. تەنانەت زۆر کەس خۆێندەوارییان نەبوو و هەر نەیادەزانێ بەڵی و نە دیاری بکەن.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانا گەلی کورد بە تێکرا ئەو ڕیفراندۆمەی ڕەت کردەوە. ڕیبەرانی ئەو کاتەی کوردەکان بیروڕای جیاوازیان هەبوو. ماموستا شیخ عیزەدەین حوسینی ڕایگەیان کە دەنگ بە شتێک نادا نەزانی ناوەرۆکەکەی چیە.

هەر چۆنێک بو ڕیفراندوم کرا، سەرکەوتنی پێشنیارەکەی خومەینی واتە جمهوری ئیسلامی راگەیاندرا. دواتر جمهوری ئیسلامی بو بە سیستمی ویلایەتی فەقی و ئەو کەسەی کە ویلایەتی وەرگرت دەبێتە نوێنەری خۆا. سەرەتا خومەینیو دواتر بو بە خامنەیی.

چل ساڵ دوای ئەو ڕیفراندۆمە تەنیا نەتەویەک پەشیمان نیە گەلی کوردە و تەنیا نەتەوەیەک زورترین تێکۆشانی دژی ئەو سیستمە کردوە گەلی کورد بووە و قوربانیەکی زۆریشی لەوپیناوە دا داوە.

چل ساڵ دوای ڕفراندوم بۆ دیاریکردنی سیستمی بەڕیوەبەری لە ئێرانا ئێستا ئیتر بە ڕونی دەرکەوتوە ئەو سیستمە لە جیهانا جێگەی پەسەند نیە و لە ناوخۆش لە لایەن گەلانی ئیرانەوە بێزراوە.

ئیستە لە سیستمی جمهوری ئیسلامی لە بواری بەڕیوەبەری شکەستی هێهناوە، شیرازەی کۆمەڵگای تیکداوە، ئابوری وەڵاتی وێران کردوە، ملیونان مروڤی کردوەتە قوربانی شەڕ، ژیانی خەڵکی ئاستەنگ و ئازدیە کۆمەڵایەتی، سیاسی و ڕوشنبیرەیەکانی لە ناوبردوە و بە گشتی هیچ ڕەوایەتیەکی نەماوە، کاتی ئەوە هاتوە ڕیفراندۆمێکی دیکە بکرێ و خەڵک بتوانێ خۆی دیاری بکات چی دەوێ و چۆن سیستمێکی بەرەیوەبەری هەڵدەبژێرێ.

وەشانی ڕاستەوخۆ