کەجەکە: بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بە گوڕبکەن

٤ی ئاپریل ٧١هەمین رۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئوجەلانە، هاوسەرۆکایەتی کەجەکە رۆژبوونی رێبەر ئۆجەلان پیرۆز دەکات و بانگەوازی بەرفراوان کردنی تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان دەکاتەوە.

کەجەکە دەستنیشانی کرد کە لە دایکبوونی رێبەر ئاپۆ رۆژی ژیانەوەی گەلی کوردە و رایگەیاند کە رێبەر ئاپۆ هەموو ژیانی ناوەتە ڕێگای ئازادی گەلی کورد و لە هەموو لایەنەکەوە رێگای بۆ پێشکەوتنی ئەو تێکۆشانە خۆشکردووە.
رێبەر ئاپۆ تەنیا ڕێبەری گەلی کورد نیە و ڕێبەرایەتی دیموکراسی و ئازادی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتی دەکات.

کەجەکە دەستنیشانی کرد: لە دایکبوونی رێبەر ئاپۆ بە واتای ژیانەوەی ژنی ئازادە کە کۆمەڵگای بەرەو پێش بردووە.رێبەر ئاپۆ بۆ رزگار کردنی ئەو خاکەی لێ لەدایکبووە و بۆ رزگاری ژن کە لەو خاکەدا کۆمەڵایەتی بوونی خولقاندووە، ئیدیۆلۆژی ئازادی ژنی گەڵاڵە کرد.

کەجەکە ئاماژە بە دەرکەوتنی کۆرونا دەکات و ڕایدەگەینێت: رێبەر ئاپۆ مودێرنیتەی کاپیتالیستی شیکردوتەوە و داویتە بەر ڕەخنە. نیشانی داوە کە پەتاکان چۆن بڵاودەبنەوە و چ ئاڵترناتیڤێک لە بەرامبەریاندا هەیە. هەروەها مەترسی زانستپەرەستی بۆ مرۆڤایەتی دەستنیشان کردووە. بەو یەکە خزمەتێکی گەورەی بە مرۆڤایەتی کرد و جەختی لە سەر تێپەڕاندنی مودێڕنیتەی کاپیتالیسمی کردەوە.

کەجەکە لە کۆتاییدا دەستنیشانی دەکات کە دەبێت بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بەگوڕتر بکرێتەوە. هەموو کەس لە چواری ئاپریلدا بە چاندنی نمام هەڵوێستی ئیدیۆلۆژیک نیشان بدەن.

وەشانی ڕاستەوخۆ