پژاک: بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان دیوارەکانی دەسەڵات تێکدەشکێنین

٤ی نیسان لە ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عبدوڵا و ئوجالان و شانزەیەمین ساڵی دامەزراندنی پژاکە، لە ڕاگەیەندراێکدا پژاک ئەو ڕۆژە بە دوو واتای فەلسەفی و ئایدۆلۆژیی بۆ گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو دەبات و بانگەوازی چاندنی نەمام لەو ڕۆژەدا دەکات، ڕاشیدەگەیەنن: تێکۆشانمان نوێ دەکەینەوە وبە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان ڕۆلی سەرەکی خۆمان لە سەرهڵداندا دەبینین و دیوارەکانی دەسەڵات و زوڵم تێکدەشکێنین.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک، بە بۆنەی چواری نیسان ساڵیادی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هاوکات شانزەیەمین ڕۆژی دامەزراندنی پارتەکە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

پژاک لە سەرەتای بەیاننامەکەیدا پیرۆزبایی ساڵڕۆژی لە دایکبوون لە ڕێبەر ئۆجالان، گەلانی ئازادیخواز و بە تایبەت شۆڕشگێڕان و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکات و ڕایدەگەیەنێت: لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە دایکبوونێکی مێژووییە و نوێبوونەوەی ڕۆژێکی دیکەیە بۆ گەلی کورد، کە لە ڕاستیدا گەڕانە بۆ ئازادی و ڕۆحی بەرەنگاری، ئەم ژیانەوەیە بۆ کۆمەڵگای کوردی کە ساڵەهای ساڵە لە ژێر چەپۆکی عەقڵیەتی سەرمایەداری و دەسەڵاتداری-دا بووە و پێوەی دەناڵینێت، بە ڕۆحیەتی بەرخۆدان و تێکۆشان ئازاد دەکرێت، هەر بۆیە بابەتی ڕێبەر ئاپۆ، بە بەرەوپێشچوونی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی کوردەکان گۆرانکاری بەسەرهات.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: تێکۆشان، ئیرادە و لێکۆلینەوە بەردەوامەکانی ڕێبەر ئاپۆ، مژاری مرۆڤی ئازاد، تێکۆشەری ڕێگای ڕاستی و گەلی شۆڕشگێڕ و سەرهەڵدانێک کە چۆن دەبێت ڕووبدات و پێویستە چۆن ژیانێک بکات، ئاشکرای کرد و خۆی بە ڕێنیشاندەری ئەو ڕێگایە دەستنیشان کرد، لە بەرامبەر هەموو سیستمەکان، ڕێگاکانی ئازادی گەلی کورد و تەواوی گەلەکانی چەوساوەی کردەوە و لە بەرامبەر ئایدۆلۆژی سەرمایەداری، سۆسیالیزمی ڕاستی کە پەیوەستە بە کۆمەڵگاوە گەشە پێدا و لە بەرامبەر هەموو ئەو سیستمانەی کە کۆمەڵگای ڕوووبەڕووی لە ناوبردن و تواندنەوە کردووەتەوە، ئابوری ئیکۆلۆژیک و کۆمیناڵی وەک جێگرەوە پێشکەش کردووە.

هەروەها هاتووە:”ڕۆژی چواری نیسان هاوکات بە شانزەیەمن ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک’ـە، لە ڕیبەر ئاپۆ، تەواوی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی و بنەماڵە وڵاتپارێزەکان و هەموو مرۆڤایەتی بە تایبەت دایکانی ئاشتی پیرۆز دەکەین، هاوکات بەرز وپیرۆز بێت یادی شەهیدانی دامەزرێنەری ئەم پارتە، لەوانە ‘هەڤاڵ نەوزاد، عاکیف، زیلان پەپووله، دکتۆر ئافاد، مانی، مادۆرا، دڵخواز، شیرین، فەرزاد، سمکۆ، ڕوناهی، باهۆز، دڵار، هێمن، ژیان، گوڵستان، کەمال پێنجوێنی و تەواوی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی و دیموکراسی، لەو پێناوەدا پەیمانی بەردەوامی دان وگەیشتن بە خەون و خەیاڵەکانیان نوێ دەکەینەوە”.

لە بەردەوامیی پەیامەکەی پژاکدا هاتووە: ئەم ڕۆژە هەڵگری دوو واتای فەلسەفی و ئایدۆلۆژییە بۆ گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە دایکبوون ڕێبەرێک و هاوکات دامەزراندنی پژاک لە دایکبوونێکی دووبارەی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێرانە، کە تێکۆشانی لە بەرامبەر سیستمی نەتەوەپەرست و سەرمایەدار، لە ناوبەری کلتور، سیاسی و فیزیکی، لە سەر بنەمای فەلسەفە و باوەڕی ریبەر ئاپۆ و بە پێشەنگایەتی سەدان شەهیدی قارەمان و تێکۆشەر بووە، هەر لە سەرەتاوە بنیاتنانی خۆی بە ئامانجی بەرەنگاری و ڕووبەڕووبوونەوە لە دژی داگیرکارییەکان بەرامبەر بە کورد و کوردستان برەوی بە تێکۆشانی خۆی داوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-دا بانگەوازی لە گەلی کورد کراوە کە لەو ڕۆژەدا بە چاندنی نەمام بەشداری لە ساڵیادەکەدا بکەن و ڕاشیگەیاندووە:”لەو باوەڕەداین لەگەڵ ئەوەی کە تێکۆشانێک کە بە پێشەنگایەتی پژاک و لە سەر بنەمای بیری رێبەر ئاپۆ بنیادنراوە، سیستمی دیموکراسی گەل پێکدێت و یەکێک لە ستراتیجییەکانی بنیاتنانی یەکێتییەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەواوی ئێران بە گۆڕانکارییەکی نوێ وە، لە شانزە ساڵی تێکۆشانی ئێمەدا ئازادی ژنان، چالاکی ئەوان و بەشداریپێکردنی تواناکانیان و ئیرادەی گەنجان یەکێک لە پێگەکانی تێکۆشانمان بووە، بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان ڕۆلی سەرەکی خۆمان لە سەرهڵداندا دەبینین و دیوارەکانی دەسەڵات و زوڵم تێکدەشکێنین”.

وەشانی ڕاستەوخۆ