هێڤی دێرک: رژیمی ئێران لە خەمی پاراستنی گەلدا نیە

هێڤی دێرک ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەینێت کە رژیمی ئێران هەر لە ئێستاوە خۆی بۆ مردنی یەک میلیۆن کەس ئامادە کردووە. دەبێت گەل بە دامەزراندی سیستمی کۆنفدراڵیسمی دیموکراتیک خاوەنداری لە خۆی بکات.

هێڤی دێرک ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری بەرنامی راوین لە ئاریەن تیڤی بوو.
هێڤی دێرک رەوشی کۆمەڵگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها رۆژبوونی رێبەر ئوجەلان و دامەزراندنی پەژاکی هەڵسەنگاند

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆرونا هێڤی دێرک وتی: لەم ماوەیەدا کۆرونا رۆژەڤی داگرتووە و کاریگەری لە سەر کۆمەڵگا داناوە. لە جێگادایە گەر بڵێن ئەو کۆرونا نەخۆشی سەرمایەداریە. یان نەخۆشیەکی سیاسیە. بە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە دژی کۆمەڵگا و گەلەکەمان سیاسەتێکی بەڕێوەدەبردرێت.

هێڤی دێرک سەبارەت بە سیاسەتی رژیمی ئێران لەوبارەیەوە وتی: لەمساڵانەی دوایدا رووداوی وەکوو بوومەلەرزە و لافاو زیاتر دەردەکەون. ئەو رووداوانە بە شێوەی سروشتی دروست نەبوون. دەبێت کۆمەڵگا بزانێت ئەو رووداوانە و هەروەها کۆرونا سروشتی نین و دەستی کاپیتالیزمیان لە پشتەوەیە. بێدەنگی دەوڵەتانی داگیرکەر نیشانی دەدات کە دەستی ئەوان لە بڵاوبوونەوەیدا هەیە.
هەروەک چۆن پێشتر رامانگەیاندبوو کە سیاسەتی سەدسازی رژیمی ئێران هۆکاری هەستانەوەی لافاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. رژیم لەو کارەساتەدا کە سەدان کەس ژیانیان لە دەستدابوو هاوکاری خەڵکی نەکرد و رێگری لە گەیشتنی یارمەتی بە لێقەوماوان کرد. ئێستاش هەمان سیاسەتی لە پێشگرتووە و بە درێژکردنەوەی تەمەنی بێدەنگ ماوە.

هێڤی دێرک دەستنیشانی کرد: رژیمی ئێران دەڵێت لەوانەیە کە یەک میلیۆن کەس بە کۆرونا لە ئێراندا بمرن. ئەو قسە دەیسەلمێنێت کە خۆیان بەشداری ئەو پڕۆژەیەن. نە تەنیا ئێران هەموو دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان باس لە مردنی خەڵک دەکەن. ئێران ئێستا لە رووی ژمارەی قوربانیانی کۆروناوە چوارەمین وڵاتە. دەیانەوێت کێشە ئابووریەکانیان بە کۆرونا چارەسەر بکەن. ڕەوشەکە گەیشتوتە ئاستێک کە وەکوو قەتڵعامێک ناوی بنین. دەبێ کۆمەڵگا لەبەرامبەر ئەودا هۆشیار بێت.

هێڤی دێرک پرۆژەی کۆنفدرالیسمی بە رێگا چارە زانی و دەستنیشانی کرد: لە رۆژاوای کوردستان خەڵک لە ماڵ دەمێنەوەو و تەدبیریان وەرگرتووە کۆمین پێداویستی گەل بە گوێرەی دەرفەتەکان دابیندەکات. رۆژاوای کوردستان سەلماندی گەل بە بێ دەوڵەت دەتوانێ خۆی بەڕێوەببات.

لە درێژەی بەرنامەکەدا هێڤی دێرک رۆژبوونی رێبەر ئوجەلانی پیرۆز کرد و وتی: لە دایکبوونی رێبەر ئاپۆ بۆ کوردان وەکوو ژیانەوەیەکە. رێبەر ئاپۆ توانی گەلی کورد و هەروەها ژنان رزگاربکات. گەلی کورد ئەمڕۆکە ڕێبازی رێبەر ئوجەلان وەکوو ژیانێکی نوێ دەبینێت.

سەبارەت بە ساڵیادی دامەزراندنی پەژاک هێڤی دێرک وتی: دامەزراندنی پەژاک هیوایەکی نوێ بۆ تێکۆشانی گەلی کورد لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هێنایەپێشەوە. لە کاتێکدا کە گەلەکەمان لەو بەشەی وڵاتدا نەیدەتوانی ناسنامە و ئیرادەی پێشبخات، بە دامەزراندنی پەژاک خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان هەناسەیەکیان بە گیاندا هاتەوە. بەوەش گەل توانی هێزی پاراستنی خۆی دامەزرێنێت. پەژاک لە سەر فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دامەزراوە. گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان دەتوانێت خاوەنداری لە ئیرادەی بکات.

وەشانی ڕاستەوخۆ