پەیمان ڤیان: ڕژیمی ئێران گیراوان بە کوشتن دەدات

پەیمان ڤیان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان کەژار لە بابەتێکدا تیشکی خستوتە سەر رەوشی زیندانەکانی ئێران و رایدەگەینێت کە رژیمی ئێران زیندانیان بەرەو کوشتن دەبات.

پەیمان ڤیان ئاماژە دەکات کە رژیمی ئێران رەوایەتی نەماوە و رایدەگەینت لە بەر ئەو یەکە لە کاتی دژواریدا خەڵک هیچ چاوەڕاوانی دەوڵەت نیە و بە هانای یەکدی دەڕۆن. گەل دەزانێت رژیم تەنیا هەوڵ بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی دەدات.

پەیمانی ڤیان دەستنیشانی دەکات کە رژیمی ئێران ژیانی کۆمەڵانی خەڵک دەخاتە مەترسیەوە و رایدەگەینێت ئەو رژیمە نە تەنیا لە دژی کۆرونا تەدبیرێکی وەرنەگرت بەڵکوو بە زانابوونەوە رێگای بۆ بڵاوبوونەوەی پەتاکە کردەوە. گیانی مرۆڤەکان بۆ ئەو رژیم هیچ گرینگیەکی نیە. رژیم بڵاوبوونەوەی ڤیرووسەکەی لە ئێراندا پەرەدەپۆش کرد. ناوەڕۆکی قڕکەری ئەو رژیم لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ گەلان ئاشکرابوو. کەلێنێکی بەرچاوە کەوتوتە نێوان رژیم و گەل.

رژیم هەوڵ دەدات بڵاوبوونەوەی کۆرونا بکاتە دەرفەتێک بۆ دەسەڵاتداریەکەی.دەیەوێت پەتاکە بکاتە بیانوویەک بۆ لاواز کردنی گەمارۆکان. ئەو یەکەشی بۆ بەرژەوەندی گەلان نیە. رووی راستی رژیم لە کاتی کوشتوبڕی زیندانیان دەردەکەوێت. ئەو زیندانیانە دەیانەوێت بۆ رزگارکردنی گیانیان هەڵبێن.

پەیمان ڤیان ئاماژە بە مەترسیەکان لە سەر گیانی زیندانیان دەکات و رایدەگەینێت کە رژیمی ئێران لە بەرامبەر ژیانی گیراواندا بەرپرسیارە. سەدان گیراوای سیاسی لە زیندانەکانی رژیمدا بەند کراون و رژیم بەرەو کوشتینان دەبات.

پەیمان ڤیان ئاماژە بە سەرهەڵدانی زیندانیان دەکات و رایگەیاند کە لە زیندانی ئەهواز زیندانیان بە دڕندانەترین شێوە سووتێندران. لە مەهاباد و زیندانەکانی تر گیراوانیان کوشت. سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەچێت.

سەدان ژنە زیندانی سیاسی بە ساڵانە لە زیندانن و ڕاستیی هەموو جۆرە هێرشێک هاتوون. دەبێت دەستوبەجێ ئەوانە ئازاد بکرێن. زیندانەکانی ئێڤین و قەرچەکی وەرامین شوێنی سەرەکی سیاسەتی دژە ژنی رژیمە. لە راستیدا هەموو شوێنێک بۆ ژنان کراوە بە زیندان. سیستم دەیەوێت بە بڵاوبوونەوەی کۆرونا کاردانەوەی کۆمەڵگا بکوژێت. لە بەر ئەوەیە کە رایەدارانی رژیم دەڵێن ٧٠ لە سەدی کۆمەڵگا تووشی پەتاکە دەبن.

لە کۆتایدا پەیمان ڤیان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژار دەستنیشانی دەکات کە ئەم کاتە دەرفەتێک بۆ دامەزراندنی سیستمی کۆمەڵگایە. لەمکاتەدا زیاتر لە هەموو کات پێویستمان بە یەکگرتوویی هەیە. کاتی ئەوە هاتووە کە تێکۆشانمان یەکبخەین.

وەشانی ڕاستەوخۆ