گوتوبێژەکان بۆ ئازادی زیندانیەکانی تالیبان ڕاوەستا

دان و ساندنی حکومەتی ئەفغانستان و گروپی تالیبان بۆ گوڕینەوەی دیەلاکانیان ڕاوەستا. گروپی تالیبان دەسەلاتدارانی کابول بە هۆکاری دوورکەوتنەویان دەزانێ.

لە ساڵی ڕابووردوەوە چاوپێکەوتن لە نێوان گروپی تالیبان و نوێنەری ویلایەتیە یەکگرتوەکانی ئامریکا بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ لە ئەفغانستان دەستی پێکرد.

دواتر حکومەتی ئەفغانستانیش هاتە نو دان و ساندنەکان و مانگی مارس ڕیکەوتنی ئاگربەستی دوو لایەنە ئیمزا کرا.
هەنگاوی دوای ئەو ڕیکەوتنە ئەوە بو کە حکومەت و تالیبان زیندانیەکانیان ئازاد بکەن.

بە گوێرەی هەواڵدەریەکانی چاوەدێر لە ڕەوشی ئەفغانستان گروپی تالیبان بۆ ئەنجامدانی پرۆسی ئازادی ایندانیەکان لە دان و ساندنەکان کساونەتوە و حکومەتی ئەو وەلاتەیان بە هۆکاری نەگیشتە ڕیکەوتن و ئەنجامدانی پرۆسەکە تاوانبار کردوە.

سوهەیل شاهین وتەبێژی تالیبان لە قەتەر لە تویتێکدا نویسیوە کە، گروپی فەنی دانوسانکاری تالیبان کابول بە جێ دێڵن و درێژە بە دانوساندنەکانیان نادەن.

تالیبان خوازیاری ئازادی بە پەلەی پازدە فەراندەی زیندانیکراوی خۆیە و حکومەتی کابولیش رایگەیاندوە ئەووانە دەستیان بە خۆێنی خەڵک سوورە و ئازادیان ناکات.

گورپێکی سێ کەسی تالیبان حەوتەیەکە لە پێتەختی ئەفگانستان لە دان و ساندن دان بۆ گفەراهەم کردنی هەل ومەرجی ئازاد کردنی زیاتر لە ٥ هەزار جەکدارای زیندانی کرای تالیابن.

بە گوێرەی زانیاریەکان ڕژیمی ئێران دەستی بەسەر بەشێکی زۆر لە گروپی تالیبان و ئەلقاعیدەدا گرتوە و بەردەوام گوشار لە سەر ئامریکایەکان دروست دەکات بۆ ئەوەی ڕیگری بکات لە دابینکردنی ئارامی لە ئەفغانستان و بەوشێوەیە ئامریکایەکان تەنگەتاو دەکات.

وەشانی ڕاستەوخۆ