قیمەتی نەفت لە بازاڕەکانی جیهان دا لە کزی داوە

بازاڕی نەفت تا دێ کزتر دەبێ. ڕوسیە و عەرەبستان سعودی نایانەوێ بەرهەمهێنانی خۆیان کەم بکەنەوە. ئامریکا نیگەرانی ملیونان بوشکە نەفتی کەڵەکە بووی خۆیەتی

لە کاتێکدا جێگرەوەی سوتەمەنی و بەتاتبەتی گازوئیل و بنزین پەرە دەگرێ، قیمەتی نەفت تا پێس هاتنی ڤیروسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندا بوو. بەڵام دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا بازاڕی نەفت کز بووە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کزتر دەبێ.
بڕیار بوو ڕۆژی ڕابوردوو کۆبونەوەی ڕێکخراوی وەڵاتانی بەرهەمهێنی نەفت ئۆپێک بەڕیوە بچێ. عەرەبستان سعودی و ڕوسیە لە دژی یەک قسەی بەرز و نزمیان کردوە و ئەوەش کۆبونەوکەی وە دوا خست.

بڵاو بونەوەی هەواڵی وەدواکەوتنی کۆبونەوەی ئوپێک کاریگەری کردوەتە سەر بازاڕی فرۆشی نەفت و قیمەتەکەی دابەزینی زیاتری بە خۆووە بینی.
بە گوێرەی چاوەدێرانی بازاڕی نەفت داواکاری کڕینی ئەو بەرهەمە تا ئاستێکی بەرچاو دابەزیوە و فروشتنی نەفت ٣٠ لە سەد کەمی کردوە.سەرەڕای ئەو یەکەش هەم عەرەبستان سعودی و هەم ڕوسیە ئاستی بەرهەم هێنانی خۆیان کەم نەکردوەتەوە و بە پێچەوانەوە زیادیان کردوە.

حەوتوی ڕابوردو دونالد ترامپ سەروکی ئامریکا لە تویتێکا ڕایەندگەیاندبو کە عەرەبستان سعودی و ڕوسیە بڕیاریان داوە ئاستی بەرهەم هێنانی خۆیان ڕۆژانە تا ١٠ ملیون بۆشکە کەم بکەنەوە و ئەوەش یەکسەر کاریگەری لەسەر بازاڕی نەفت کرد و قەیمەتەکەی بەرز کردەوە.بەڵام ئەو بەرزبونەوەیە زۆری نەخایاند و ئەمڕۆ دیسان سەرەوخۆار بویەوە.

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هەر بۆشکە نەفت بە نێزیک ٣٤ دولار فروشرا کە بە بەراورد لەگەل هەمان مانگ لە ساڵی ڕابدوو نیوە بووە. ساڵی ڕابوردو لە مانگی ئاپریلا هەمان نەفت بوشکەی بە ٧٠ دولار دەفرۆشرا.

هۆکارێکیتری هەرزان بونی نەفت پڕ بونی کۆگاکانی نەفەتی ئامریکا و جیهانە. کارناسانی ئەو بوارە وتویانە کە لە مانگی ڕابوردوودا ٩١ ملیون بۆشکە نەفت پاشەکەوت کراوە و کۆی گشتی پاشەکەوتی نەفتی جیهان گەیشتوەتە چوار و نیو ملیارد بۆشکە.

ئەگەر چی دابەزینی بەرهەم هێنانی نەفت ١٠ ملیون بۆشکە لە ڕۆژا وەک ڕاگرتنی ئاستی قیمەتی بازار دەزانری بەڵام کارناسان دەڵین تا مانگی ئاپریل بەرهەم هێنانی زیادی نەفت دەگاتە ٢٣ ملیون بۆشکە لە رۆژا و یەوەش ناجێگری لە بازڕی نەفت دا زیاتر دەکات.

دابەزینی قیمەتی نەفت کاریگەری نێگەتیڤ لەسەر ئەو وەڵاتانە دروست دەکات کە هەموو سەرچاوەی داهاتی خۆیان گڕیداوە بە بازاڕی نەفت و فڕوشی نەفتەوە.

ڕیژیمی ئێران کە سەرچاوەی سەرەکی داهاتەکەی لە فروشی نەفت بەرهەم دێت توشی گەورەترین خەسار دەبێتەوە و ئەگەر هەروا سەرکێشی شەڕ و ئاڵۆزی و دەستوەردان لە وەڵاتانی دیکە دا بکات ئەوا لە ناوخۆدا بە ئاسانی توشی داڕمانێکی خێرا دەبێ.

وەشانی ڕاستەوخۆ