مەترسی شەڕ لە باشوری کوردستان لە ئارادایە

جووڵاندنی هێز لە باشووری کوردستان دەستی پێکردوە. پارتی دیموکرات ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارەکانی بەرەو کارۆخ جووڵاندوە.

چەند حەوتو لەمەوبەر هەواڵی ناردنی ‌هێزی چەکدار لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ زینی وەرتێ بڵاو بویەوە. سەرەتا سەیتەرەکانی پارتی دیموکرات ڕیگریان کرد لە خەڵکی دەڤەرەکە بچنە سەر باغ و ڕەزەکانیان. یەکیەتی نیشتمان کە ئەو ناوچەیەی لە بن کونتروڵ دایە هێزی تایبەتی ناردە ئەو شۆێنە و دواتر گویا ڕیکەوتنیان کردوە سەیتەرەی هاوبەش دامەزرێنن.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دزەیان کردوە ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستان تەنیا وەرتێ نیە و ئامانجیکی فراوانتری هەیە.

لە کاتێکدا کە ڕژیمی تورکیە لە پەنا بێدەنگی جیهان و سەرقاڵبونی کۆمەڵگای مروڤایەتی بە ڤیروسی کۆرۆناوە هەوڵی کۆمەڵکۆژ کردنی کوردان ئەدات، پارتی دیموکرات بەشێکە لە سیناریوی پاکتاوکردنی تەڤگەری ئازادی کوردان و لەو پیلانە دا جێ دەگرێ.

پارتی دیموکرات کە حکومەتی هەریم و سەروکایەتی هەریمی کوردستانی بەدستەوەیە ماوەیەکی زۆرە گەمارۆی خستوەتە سەر کەمپی مەخمور و گوشارەکانی لەسەر خەڵکی ئەو دەڤەرانە کە نێزیکن لە ناوچەی ژیر کونتروڵی گریلاکانی هەپەگەوە زیاد کردوە.

هەر لەم پێناوەدا هەوڵی جوڵاندنی هێزی زیاتر بۆ کارۆخ ئەدات. جوڵاندنی هێزی پارتی لەم کاتەدا بۆ کارۆخ شتێکی ئاسایی نیە چونکە لە ساڵی ٢٠١٨ بەملاوە هێزکانی پەدەکە لە ساڵی ٢٠١٨وە لە دەورووبەری خواکورک، خنێرە و لۆلان جێگیرکراون و چاوساغی بۆ ‌لەشکری داگیرکەری تورکیە دەکەن.

چەند سەرچاوەیەک کە نەیانویست ناویان بهێنرێ ئاشکرایان کردوە کە بە ناوی پاراستنی خەڵک لە ڤیروسی کۆرۆناوە پارتی دیموکرات هاتن و چونی بۆ ماوەی ٤٨ سەعات ڕاگەیاند بەڵام ئەو کارەیان بۆ پاراستنی خەڵک نەکردوە بەڵکو بۆ گواستنەوەی و جی بە جێکردنی هیزیکی زۆری چەکداریە بەرەوە کارۆخ.

هێندێ لە چاوەدێران لەو باوەڕدان کە پارتی دیموکرات بە شۆین هەڵگیرساندنی شەڕیکی دیکەی ناوخویە و ئەوەش مەترسیەکی گەورەیە لەسەر ڕەوتی گشت ڕوداوەکانی ناوچەکە و ئەو دەستکەوتانەی کورد دەخاتە مەترسیەوە کە دوای سەرهەڵدانی چەتەکانی داعەش بەدەستیان خستبوو.

وەشانی ڕاستەوخۆ