ئامەد شاهۆ: کۆرونا فریای ڕژیمی ئێران کەوت

ئامەد شاهۆ ئەندامی مەجلسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک بەشداری بەرنامەی هێڵی سێ ئاریەن تیڤی بوو. ئامەد شاهۆ رایگەیاند کە ڕژیمی ئێران بەرپرسی سەرەکی بڵاوبوونەوەی ڤیرووی کۆرونا لە وڵاتە. ئەو رژیمە کۆرونا بۆ بەردوامی دەسەڵاتەکەی بەکاردێنێت.

هەروەها ئاماژەی بە گیراوانی سیاسی پەکەکە و پەژاک لە زیندانی ئورمیە کرد و لە هەموو ئەگەرێکدا رژیمی ئێرانی بە بەرپرسی سەلامەتی ئەو زیندانیانە زانی.


ئامەد شاهۆ لە سەرەتادا دەستنیشانی کرد کە رژیمی ئێران ڤیرووسی کۆرونا وەکوو بەرەکەتێک بۆ خۆی دەبینێت. ئەگەر بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە نەبوایە ئەوە لە دوای هەڵبژرادن لە سەرانسەری ئێراندا گەلان سەریان هەڵدەدا. بەڵام ئێستا بە هۆی کۆروناوە هەتا ئاستێک رژیمی ئێران لەو هەلومەرجە رزگاری بووە. ئەمە جاری یەکەم نیە و رژیمی ئێران هەموو جار رووداوە سرۆشتیەکان وەکوو بوومەلەرزە و لافاو لە دژی کۆمەڵگا بەکار دێنێت. ئیستەش کۆرونای بۆ سەپاندنی دەسەڵاتەکەی زانیوە.

ئامەد شاهۆ بە ئاماژەدان بە سیاسەتی لەمێژینەی رژیمی ئێران لە دژی گەلان دەستنیشانی کرد ئەگەر رژیمی ئێران لە ٤٠ ساڵی رابردوودا سیاسەتێکی دروست بوایە، ئێستا کۆرونا هەموو کۆمەڵگای نەدەتەنیوە.

ئەندامی مەجلسی پەژاک دەستنیشانی کرد کە پێشتر خەڵک دەیتوانی ژیانی خۆی هەرجۆرێک بووە تێپەڕکات. خەڵک پاشکەوتێکیان هەبوو. بەڵام رژیم بە پلانێک گوندەکانی چۆڵ کرد. سەد و بەنداوی دروست کرد. خەڵکیان بەرەو شارەکان هەنارد. لە شارەکانیشدا مرۆڤەکانیان لە یەکدی دابڕی.

ئامەد شاهۆ ئاماژەی بە سیاسەتی رژیم بۆ دەرنەکەوتنی خەڵک لە ماڵەکان کرد و وتی: باشە مەگەر خەڵک چەندە دەتوانن بێ چوونە دەرەوە لە ماڵ بژیویان دابین بکەن. ئەوانەی بێماڵ و حاڵن چبکەن؟ ئەوانی لە گۆڕستان دەژین؟ ئەی ئەوانەی هیچ مووچەیەکیان نیە ئەوانە چ بکەن؟ بۆ ئەوانە چ تەدبیرێک وەرگیراوە؟

دەبێت گەل هیچ جۆرە هیوایەک بە رایەدارانی رژیم نەبەستێ


ئامەد شاهۆ وتی: سوپای پاسداران دەرکەوتنی کۆرونا وەکوو دەرفەتێک دەبینێت بۆ ئەوەی بە دڵ خۆی ئابووری وڵات تاڵان بکات.سوپای پاسداران رۆژهەڵاتی کوردستانی میلیاتریزە کردووە. دەستی بە سەر هەموو جمگەیەکی ئابووریدا گرتووە. دەست دەگرێت بە سەر ئاریکاریەکان بۆ کۆرونا.

ئامەد شاهۆ سەبارەت بە رەوشی زیندانیانی سیاسی وتی: رژیمەکانی ئێران و تورکیە زیندانەکانیان بە خەڵکی ئازادیخوازی ئاخنیوە. رەوشەکە مەترسیدارە. دەبێت لە ئاستی جیهانیدا تێکۆشان پێشبخرێت. ئەو دوو رژیمە داگیرکەرە کۆرونایان بە دەرفەتێک بۆ پاکتاوکردنی زیندانیان زانیوە.

گیراوانی سیاسی پێشەنگ بە مەترسی لە سەرخۆیان دەزانن. لە زیندای ئورمیە گیراوانی پەکەکە و پەژاکیان گواستوتە بۆ شوێنێکی تر.

ئامەد شاهۆ جەختی کردەوە کە لە هەموو هەلومەرجێکدا رژیمی ئێران سەبارەت بەو زیندانیە سیاسیانە بەرپرسە.

وەشانی ڕاستەوخۆ