ڕۆژین هێژا: کاریگەرترین کاراکتێر لە ژیانی سەرۆک ئاپۆ دایکیە

ڕۆژین هێژا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژار لە بابەتێکدا لە گۆڤاری ئاڵترناتیڤ هەلومەرجی کاتی لەدایکبوونی ڕێبەر ئوجەلان و دامەزراندنی بزاڤی ئازادی کوردستان و هەروەها پیلانگێڕی ناودەوڵەتی هەڵسەنگاندووە. رۆژین هێژا رایدەگەینێت: کاریگەرترین کەسایەتی لە ژیانی رێبەر ئوجەلاندا دایکیە.   

رۆژین هێژا لە بابەتێکیدا لە گۆڤاری ئاڵترناتیڤ ژیانی رێبەر ئوجەلانی لە سێ قۆناغدا هەڵسەنگاندووە. لە زاری رێبەر ئوجەلانەوە ئەو سێ قۆناغە بە سێ لەدایکبوون ناودەبات.

قۆناغی یەکەم: هەلومەرج، شوێن و کاتی لە دایکبوونی رێبەر ئوجەلانە. لەوبارەیەوە رۆژین هێژا نووسیویە: مێژووی گەلی کورد لێوانلێوە لە بەرەنگاری دژی داگیرکاری. ئەو تێکۆشانە هەمووکات رەهەندی ئازادیخوازی هەبووە. بەڵام لە سنوورەکانی بنەماڵەیی و عەشیرەییدا قەتیس مابوو. بە بەرخودانی رێبەر ئاپۆ ئەو تێکۆشانە بوو بە جیهانی.

رحا شوێنی لە دایکبوونی رێبەر ئاپۆ ناوچەیەکی رەنگاوەڕەنگی کەلتووریە. کورد، تورک، ئەرمەنی،ئاشووری و چەندین خەڵکی تر لەوێ دەژین. ئەو جۆراوجۆری کەلتووری و دینیە بوو بە هەوێنێک بۆ ڕێبەر ئاپۆ تا پێشەنگایەتی کۆمەڵگا بکات. سەرۆک ئاپۆ لە شرۆڤەی بنەماڵەکەی دەڵێت کە من ڕۆڵەی کۆمەڵگایەکم کە نیشانەکانی شۆڕشی کشتوکاڵی تێدا ماوە. ئەو شۆڕشە بە پێشەنگایەتی ژنان سەرکەوت.


پێداگری سەرۆک ئاپۆ لە سەر خەونەکانی منداڵی، ئەو خەونانەی لە بەستێنێکی فەراوانتردا وەدیهێنا. کاریگەرترین کاراکتێر لە ژیانی سەرۆک ئاپۆ دایکەیە. کە هەموو کات وەکوو شەڕڤانێک ئامادەی چارەسەری کێشەکان بوو. ئەو تایبەتمەندیە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆش رەنگی داوەتەوە.

سەبارەت بە لە دایکبوونی دووهەم رۆژین هێژا رایدەگەینێت: رێبەری لە لێگەڕینیدا بۆ بەها ساکار و سروشتیەکانی کۆمەڵگادابوو. بنەمای تێکۆشانی لە سەر ئەو رستەیە دانا کە “کوردستان داگیرکراوە”. ئەو تێکۆشانە بۆ گەلی کورد، کوردستانیان و هەموو گەلانی جیهانە.


ناوهێنان لە کوردستان لە ڕەوشی ئەوکاتەی گەلی کورد بە تایبەتی لە باکووری کوردستانا هەنگاوێکی مەزنی شۆڕشگێڕانە بوو. گەلێ کە رووبەڕووی هەموو جۆرە نکۆڵی و کۆمەڵکوژیەک دەکرایەوە. ئەمجارە بە ئاگاییەوە بۆ ژیانێکی ئازاد تێدەکۆشا.

سەبارەت بە تێکۆشانی ژنان ئەو ئەندامەی کوردیناسیۆنی کەژار دەنووسێت: سەرۆک ئاپۆ ئیرادەی بەخشیە ژنان. ژنانی بە خۆیان ناساند. هێزی تێکۆشان و رێخکستن کردنی لە ژنان وەدیهێنا.

فەلسەفەی “ئەو ژنە کە تێدەکۆشێت ئازاد دەبێت ، ژنی ئازاد جوانە” بزاوتی ڕزگاری ژنانی وەگەڕ خست. ئەوجا ژنان و جەوانان پەیوەستی ریزی تێکۆشان بوون و سەر لە نوێ لە دایکبوونەوە. گەلێک کە لە هەموو لایەکەوە ناسنامە و هەبوونی نکۆڵی لێدەکرا ئەمجارە خۆی ژیان و ناسنامەی دەنووسیەوە.

لە درێژەی بابەتەکەدا رۆژین هێژا کاریگەری مودێرنیتەی کاپیتالیستی لە سەر پیلانگێڕی ناودەوڵەتی ١٥ی فێبیریە شرۆڤە دەکات و رایدەگەنێت: لە قۆناغی ئیمرالیدا سەرۆک ئاپۆ پارادایمی نوێی داڕشت. بەوەش شکستی بە پارادیمی مودێڕنیتەی کاپیتالیستی هێنا. لەدایکبوونی سێهەمیش لە ناوەڕۆکیدا تێپەڕاندنی مودێڕنیتەی کاپیتالیستیە.

ئەو لە دایکبوونە پیلانگێڕی ناودەوڵەتی پووچەڵکردەوە. پارادیمی نوێ لە هەموو جیهاندا بڵاوبوویەوە. هاوشانی ئەوەش پیلانگێڕیەکە بەرەو پووچەڵ بوونەوە رۆیشت.

سەرۆک ئاپۆ کۆمەڵگای ئیکۆلۆژیک، دیموکراتیک و ئازادی ژنی بە بنەما گرت. ئەوەشی بە لەدایکبوونی سێهەم ناوزەدکرد. ئەو قۆناغە لە ئیمرالی دەستیپێکرد.

ئەو لە دایکبوونە بە چەمکی مودێڕنیتەی دیموکراتیک و چارەسەری کێشەی کورد و ئازادی ژنانی هێنایە پێشی هەمووان.

وەشانی ڕاستەوخۆ