سپای قودسی ڕژیم خەریکە لە ڤینوزویلا سەر دەردێنێ

سپای پاسدارانی ڕژیم خەریکی گەیاندنی ئاژاوەیە بۆ ڤێنزوێلاش. سپای قودس هەوڵ ئەدات ناوچەی کارائیب لەو وڵاتە بخاتە ژێر کونتروڵی خۆی.


ناوچەی کارائیب یان بەحری کارائیب لە نێزک وینوزویلا ماوەیەکە بوەتە سەرچاوەی نائارامی. ونویزولا یەکێک لەو وڵاتانەیە بەهوی گەمارۆکانی ئامریکاوە توشی داڕمانی ئابوری هاتوە. ڕژیمی ئێران یەکیک لە دوستە نێزکەکانی دەسەڵاتدارانی وینزویلایە.

کریک فالر فەرماندەی ستادی باشوری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا ڕایگەیاندوە: ماوەیەکە جم و جوڵەکانی سپای قودسمان لە ناوچەی کارائیب خستوەتە ژێر چاوەدێری.

بە گویرەی کریک فالر شۆێن دەستی سپای قودس لە ئاژاوەکانی ناوچەی کارایئب هەیە و لەو ڕیگەیەوە هەوڵ ئەدرێ سپای قودس خۆی بخزێنێتە ناو وینزویلاوە.

فالر ڕژیمی ئێران بە گەورەترین پاڵپشتیکەری ئاژوە لە جیهان ناودەبا، ناوباراو وتویە: ڕۆژانە ئاژاوەگێریەکانی ڕژیمی ئێران لە سوریە، یەمەن و عیراقا دەبینین و لە ڕیگەی حیزبوڵای لۆبنان کە لە ژێر کۆنتروڵی ڕژیمی ئێراندایە بە بیانوی گواستنەوەی پەنابەر چەکدارانی سپای قودس دەگوازنەوە بۆ کارائیب و هەوڵیان ئەوەیە بچنە ناو وینزویلاوە.

لە لایەکیترەوە چاپەمەنی و میدیاکانی ڕژیمی ئێران بە حەماسەتەوە باسیان لە قایقە تیژڕەوەکانی سپای پاسداران لە ئاوەکانی کەنداو دا کردوە.

مێدیکانی ڕژیم نوسیویانە کە پاسدارانی ئازای ئیمامی زەمان بە قایقە تیژڕەوەکانیان توانیان پەیامی ئازایەتی بە ئامریکایەکان بدەن و تێیان بگەینن کە ناتوانن بە ئارامی لە ئاوەکانی کەنداو دا بێن و برۆن.

چەن ڕۆژ لەمەبەر وەزارەتی بەرگری ئامریکا ڕایگەند کە قایقە تیژڕەوەکانی سپای پاسدارن لە ئاوەکانی کەنداو دا موزاحمەتیان بۆ پاپۆڕی سەربازی ئەو وەڵاتە پێک ‌هێناوە و زور لە نێزیکەوە بە دەور ئەو پاپۆڕەدا خولاونەتەوە. وەزارەتی بەرگری ئامریکا ئەو کردەوەیەی سۆپای پاسدارانی بە مەترسی ناوزەد کردبوو و رایگەیاندبوو کە لەوانەیە لە هەڵسەنگاندنی رەوشەکەدا هەڵە بێتە ئاراوە.

لە کاتێکدا جیهان بە ڤیروسی کۆرۆناوە مژوڵە و هەموو لایەنەکان باس لە دابینکردنی ئارامی بۆ بەرەنگار بونەوەی ڤیروسی کۆرۆنا دەدەن، ڕژیمی ئێران و سپای پاسدارنی ئەو ڕژیمە لە لایەک هەزینەیەکی زۆر گەورەی تەرخان کردوە بۆ کردنەەوی بەرەیەکی دیکەی شەر دژی ئامریکا لە وینوزیولا و لە لایەکیترەو هەوڵی هەڵگیرساندنی شەڕ لە ئاوەکانی کەنداو دا دەدات.

لە چەند مانگی ڕابرودو دا چەندین جار بنەکە ئامریکایەکان لە عێراقا کەوتنە بەر موشەکی گروپە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران و بەوجورە مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ زیاتر دەبێ.

بۆچی ڕژیم ئەوەندە بە دوای هەڵگیرسانێ شەڕەویە لەم کاتەدا کە هەم لە بواری ئابوری وهەم لە بواری دیپلۆماسیەوە تێکشکاوە و لە ناوخۆشدا بە ئاشکرا گەلانی ئێران لێی دوور کەوتونەتەوە.

ئایا ڕژیم دەیەوێ جارێکیتر شەڕ بکاتە نیعمەتی ئیلاهی بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی یان ئەزانێ شەڕ هەڵگیرشی و هەڵ نەگیرسێ تەمەنێکی زۆری نەماوە و خەریکی بەکار هێنانی دواین کارتەکانیەتی.

وەشانی ڕاستەوخۆ