ڕۆژین هێژا: ڕژیم پێش لە بە هاناوەچونی یەکتری گەلان دەگرێ

رۆژین هێژا ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستا- کەژار سەبارەت بە ڕەوشی هەنوکەیی ئێران، ڤیروسی کۆرۆنا، مەترسی سەر ژیانی زیندانیانی سیاسی و خۆڕێکخستنی جەوانان و توند وتیژی سەر ژنان لەگەل ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کردوە و ئەو لایەنانەی هەڵسەنگاندوە.

ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژار رۆژین هێژا دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای وەکوو شێوازی بایۆلۆژی شەڕی جیهانی سێیەم پیناسە کرد و وتی: هاوکات لەگەل شەڕی سیاسی و لەشکری شەڕی بایۆلۆژیش هاتوەتە ناوان. رۆژانە ئاماری نۆی لەو کەسانە بڵاو دەبێتەوە کە بە ڤیروسی کۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن یان تووشی دەبن.ئەوەش نیشاندەری مەترسیەکانی ئەو شەڕە قڕیژەیە.

رۆژین هێژا ئاماژەی بە سیاسەتی ڕژیمی ئێران سەبارەت بە ڤیروسی کۆرۆنا کرد و وتی:کاتێک کە ئەم ڤایرۆسە لە چین بڵاو بوەوە و هێشتا نەگەیشتبووە وڵاتانی تر دەنگۆی ئەوە هەبوو کە خەڵکانێک لە ئێرانیشدا تووش بوون بەڵام رژێمی ئێران نکۆڵی لێکرد و شاردییەوە. رژێمی ئێران کاتێک دیتی کە رێژەی بایکۆتەکان زۆرە و گەل نایهەوێت بچێتە سەر سەندۆقەکانی دەنگدان بۆ مەجلیس بۆ ئەوەی کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نەکەوێتە بن کاریگەری سیاسی، هەبوونی کۆرۆنای راگەیاند و بەمشێوەیە هۆکاری ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی گەڕاندەوە سەر کۆرۆنا. ئەمەش رووی راستەقینەی دەوڵەتی نیشان دا کە چۆن لە پێناو بەرژەوەندی و سیاسەتەکانی دا گەلان روبەڕوی مەترسی دەکاتەوە.

ڕۆژین هێژا لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە هەلی کار و هەژاری گەلان لە ئێراندا کرد و وتی:”گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی هەژاریەوە ناتوانن لەماڵەوە دانیشن و نەچنە سەر کارەکانیان و دەڵێن ئێمە فەقیرین؛ یان بە برسێتی دەمرین یان بەم نەخۆشییە . لە ساڵی رابردوودا ٤٦٨ کەس بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی جیگای کار، گیانیان لەدەست داوە و هەروەها ١٧٦٤ کەسیش بریندار بوون. راستە کۆمەڵگا بۆ ئەوەی تووشی ئەم نەخۆشییە نەبێت ترسا بەڵام لە هەمان کاتدا کۆمەڵگا ئەوەی بەدی کرد کە ئیدی دەوڵەت هیچ خزمەتێکیان ناکات. لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها لە بەشەکانی تری کوردستاندا گەل خاوەندارێتی لە خۆی دەکات.

ڕۆژین هێژا تیشکی خستە سەر گەندەڵی لە ناو حاکمیەتدا و بەمجۆرە بەردوام بو: گەندەڵی لە دام و دەزگای ڕژیم دا لە ئاستێکی بەرزدایە. دەوڵەت لەجیاتی یارمەتیدانی گەل، ئاستەنگی دروست کرد. گەنجان بە شێوەیەکی باش ڕێکخستنی خۆیان ئاوا کرد و هەوڵی گەیاندنی هاوکاریان دا بە کۆمەڵگا بەڵام دەوڵەت ئەمەی قەدەغە کرد.

هێژا لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە سیاسەتی تایبەت لەسەر زیندانیان لە ئێران و تورکیا کرد و وتی: ئەو دەوڵەتانە وایان نیشاندا کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئازادی کاتی دەدەنە زیندانیەکان. راستە زۆر کەسیان بەردا بەڵام کەسانی دیموکرات و ئازادیخواز، کەسانێک کە بۆ بیری خۆیان لە زیندانن ئازاد نەکران. دۆخی زیندانییان و بەتایبەت زیندانیانی سیاسی، زیندانیانی ژنی سیاسی،دۆخی گیراوی سیاسی زەینەب جەلالیان لە مەترسی دان.

ڕۆژین هێژا لە کۆتایی هەڵسەنگاندنەکانیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر زۆربوونی تووندوتیژی لەسەر ژنان و جەختی لەسەر پێکهێنانی هاوژیانی ئازاد کردەوە و گووتی:”لەم قۆناغەدا کە گەل لە ماڵەکانیان دا ماونەوە، لە زۆر لایەنەوە توندوتیژی لەسەر ژن رووی لەزۆربوون کردوە. ١٥میلیۆن ژن رووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە؛ ئەمە راستی ژیانی ژن لە جیهاندا دەخاتەڕوو. دیالیکتیکی ژیان دوولایەنەیە، پێویستە هەردوو لا بە ئیرادەوە بژین. پێویستە هەرکەس فەلسەفەی ژیانی ئازاد و پێوانی هاوژیانی ئازاد بۆخۆی بە بنەما بگرێت و بژیت.

وەشانی ڕاستەوخۆ