هاوسەرۆکی پژاک: خەڵکی ئێران ئاگاداری هەلومەرجەکەن و لە ڕژیم وەزاڵەهاتوون

زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پژاک لە بابەتێکدا لە بەشی فارسی ئاژانسی فورات ستراتژی هێڵی سێ لە هەلومەرجی ئێستای کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شرۆڤە دەکات.

زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پژاک دەستنیشانی دەکات: شەڕ و پێکدادانی سەبازی و سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا خەڵکی بندەست و ڕەنجدەری دەخاتە گێژاوی برسیەتی و هەژاری زیاترەوە. هێزە رۆژاواییەکان و بە تایبەت ئامریکا دامەزراندنی ئاشتی و هەناردەکردنی دیموکراسی بە بیانووی هاتنیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەینن. ئەوان جگە لە ئاڵۆزکردنی ناوچەکە و گێرەشێوێنی هیچیان بۆ ئارامی ناوچەکە نەکردووە. بە هیچ جۆرەش لە خەمی ئەوەدا نین. ئەوان هێزە بناژۆخوازە ئیسلامیەکان و نەتەوەگەراکان بۆ مسوگەر کردنی دەسەڵاتەکەیان لە ناوچەکەدا بەکاردێنن.

زیلان ڤەژین ئاماژە بە هەڕەشەکانی چەکدارانی سپای پاسداران و هێزەکانی ئامریکا لە یەکدی دەکات و ڕایدەگەینێت: ئامریکا لە هەوڵی لاواز کردنی رژیمی ئێرانە. ئامریکا نایەوێت رژیمی ئێران بە هێز بێت و بە مەترسی لە سەر بەرژەوەندیەکانی دەبینێت. دەستوپەیوەندیەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچەکە لە بووجەی ئێران خۆیان ڕێکخستووە. هۆکارێکی ناڕەزایەتی گەڵانی ئێران سەرەڕۆیەکانی رژیمی ئێرانە لە ناوچەکەدا.

گەلانی ئێران تێچووی دەسەڵاتخوازی ڕژیمی ئێران و شەڕەنگێزیەکانی لە گەڵ دنیا دەدەن. هەڵاوسانی ئابووری، گرانی و هەڵبەزین و دابەزینی بەهای دراوەکان ژیانی خەڵکی تێکداوە. سەرەڕای ئەوەی کە خەڵک بەردەوام ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، بەڵام رژیمی هیچ ئاورێک لە داخوازیەکانی گەل نادات.

زیلان ڤەژین دەستوەردانی سپای پاسداران لە کاروباری ئێران وەها شرۆڤەدەکات:
سپای پاسداران بە بیانووی پاراستنی رژیمەوە لە هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەستوپەیوەندی دامەزراندووە. سپای پاسداران ڕێکخراوەیەکی سەربازی و ئیدیۆلۆژیکی ڕژیمی ئێران کە تا بین قاقای لە گەندەڵی تێوەگلاوە. ئەو رێکخراوەیە زیاتر لە نیوەی ئابووری ئێرانی خستوتە ژێر ڕکێفی خۆی.

سپای پاسداران بە دامەزراندنی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی و ئەمەنیەتی خەریکی سزادانی خەڵکی بێتاوانە. ئەو سوپای داگیرکەرە دەستی دەیان کۆمەڵکوژی دژبەرانی رژیمدا هەیە.

زیلان ڤەژین داهاتووی ڕژیمی ئێران تەم و مژاوی دەبینێت و رایدەگەینیت: سەرەڕای گوشار و داخرانی سیاسی و ئابووری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا ڕژیمی ئێران پێداگرە لە سەر سەرکوتی چالاکانی سیاسی و مەدەنی. رژیمی ئێران وەکوو هەموو سیستیمێکی دیکتاتۆری ڕێگا لە گوتوبێژ و رەخنە دەگرێت. لە وەها هەلومەرجێکدا کۆمەڵگای مەدنی ناتوانێت ببووژێتەوە.

هاوسەرۆکی پژاک ستراتژی هێڵی سێهەم وەکوو بنەمای تێکۆشانیان دەناسێنێت و رایدەگەینێت: گڕکانی تووڕەیی کۆمەڵگا لە هەر ئانوسات ئەگەری تەقینەوەی هەیە. رژیمی ئێران ناتوانێت شەپۆلی تووڕەی خەڵک بە دانوستاندنی سیاسی لە گەڵ زلهێزەکان دامرکێنێتەوە. شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی کە دیموکراسی و ئازادی بۆ هەموو گەلانی ئێران و هەموو باوەڕیەکان دابین بکات، پێویستی بە ڕێکخستنی تۆکمە، یەکیەتی و یەکگرتوویی هەیە.

وەشانی ڕاستەوخۆ