کەژەکە: کەمپێکێنی جیهانی بۆ زیندانیانی سیاسی دابمەرزێت

کۆمەڵگای ژنانی کوردستان، کەژەکە بانگەوازی بۆ ڕێکخستنی کەمپێنێکی جیهانی بۆ پاراستنی زیندانیانی سیاسی دەکات. کەژەکە داوا دەکات کە هەلومەرجی ژنە زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان ڕوونبکرێتەوە.

کوردیناسیۆنی کۆماڵێن ژنێن کوردستان کەژەکە سەبارەت بە زەینەب جەلالیان، زیندانیانی سیاسی و مردنی ئەندامێکی گرووپی موزیکی ئۆروم لێدوانێکی ڕاگەیاند.

کەژەکە ئاماژە بە هەلومەرجی ژنە زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان دەکات و دەستنیشانی دەکات کە ئەویان گوازتوتەوە بۆ لای تووشبوانی مادەی هۆشبەر. بەو شێوەیەش دەیانەوێت ئەو ژنە زیندانیە سیاسیە سزا بدەن.

لە لێدوانەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە زەینەب جەلالیان بە بنەماڵەکەی گوتووە کە لە ناو چەند زیندان هاتووچۆی پێکراوە و دواتر براوەتە زیندانی قەرچەک.

ئێستا سەبارەت بە تەندروستی و ئاسایشی ئە زیندانیە سیاسیە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە. لە بەر ئەوەش گەلی کورد نیگەران و بە گومانن.

کەژەکە داوا دەکات بە زووترین کات سەبارەت بە زەینەب جەلالیان ڕای گشتی ئاگاداربکرێتەوە. بۆ ئەوەی کە گیراوانی سیاسی لە ئێران ئازاد بکرێن لە هەموو شوێنێک ناڕەزایەتی نیشان بدرێت.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەدا هاتووە کە ڕژیمی ئاکەپە-مەهەپە لە کاتی کۆرونادا زڵموزۆرداری زیاتر کردووە. ئەو دەسەڵاتە فاشیستیە ڤیرووسەکە وەکوو خێرێک دەبینێت و قەدەغەکانی پەرەپێداوە.


ئەندامی گرووپی یۆرووم بۆ ئەوەی کە بتوانن لە هەلومەرجێکی ئازاددا کاری هونەری بکەن، گیانی خۆیان فەدا کرد.


لە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانە گۆرانی وتنەوە، هەڵبەست خوێندن و نووسین ئەوەندە روو بە رووی زەخت زۆرداری نەبوتەوە.


ئەندامانی گرووپی یورووم لە دژی سانسوور، بێدەنگکردن و بێسەرشوێنکردن بە شێوازێکی دیومکراتیک ناڕەزایەتیان دەربڕی و پەیوەستی کاروانی شەهیدان بوون.


ئیبراهیم گۆکچەک وەکوو موزیسیەنێک دەستنی لە ناسنامەی خۆی بەرنەدا و لەو رێبازەدا هەموو قوربانیدانێکی لە بەرچاو گرت.

کەژەکە ئیبراهیم گۆکچەک، هێلین بۆلەک و مۆستەفا کۆچاک بە ڕێزەوە بەبیردێنیتەوە و بەڵێن دەدات کە بە دامەزراندنی کوردستانێکی ئازاد و تورکیەیەکی دیموکراتیک خاوەنداریان لێبکات.

لە لێدوانەکەی کەژەکەدا ئاماژە بە رەوشی دەیان هەزار زیندانی سیاسی کراوە و ڕاگەیندراوە کە فاشیسم زیندانی سیاسی پەلکێشی مردن دەکات.

دەبێت رای گشتی و بنەماڵی زیندانیانی سیاسی هەوڵیان بۆ ئازادی زیندانیەکان بەگوڕتر بکەن و لە ئاستی جیهانیدا کەمپینێک بۆ ئەو مەبەستە ڕێکبخرێت و زیندانیانی سیاسی بە تەنیا نەمێنەوە.

کەژەکە رایدەگەینێت کە پێویستە کەمپینەکە لە چوار گۆشەی جیهان بڵاوبێتەوە. هەر وەها پێویستە لەم قۆناغەدا پارێزەران، بنەماڵەکان، گیراوانی سیاسی، رێکخراوەکان، کۆمەڵەکانی پاراستی مافی مرۆڤ. پارتەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆشنبیران پێشەنگایەتی و دەستپێشخەری ئەو ئەرکە بە جێ بێنن.

وەشانی ڕاستەوخۆ