دووران کاڵکان: پابەندی ناوەڕۆک و جەوهەری پۆرتۆکۆلەکەین

ڕێبەر ئوجالان لە ٢٨ی ئاپریلدا بە رێگای تەلەفۆنەوە لە گەڵ براکەی محەمەد ئوجالان گوتوبێژی کرد و باسی لە ڕێکەوتنی ساڵی ١٩٨٢ کردبوو.

ئەو رێکەوتنە لە ١١ خاڵدا لە نێوان سەرۆک ئاپۆ و مەسعود بارزانیدا واژۆ کرابوو. دووران کاڵکان ئەندامی بەڕێوەبەری پەکەکە دەستیشانی دەکات کە ئەوان بە رۆحی پرۆتۆکۆلەکەوە گرێدراون. ئەگەر لەوباریەوە هەنگاوێک هەڵبگیردرێت ئەوان ئامادەن دوو هەنگاو هەڵبگرن.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئوجالان لە ٢٨ ی ئاپریل بۆ یەکەم جار بە تەلەفۆن لە گەڵ براکەی محەمەد ئوجالان قسەی کردبوو.

ئاژانسی دەنگوباسی فورات لە گەڵ دووران کاڵکان ئەندامی بەڕێوەبەری پەکەکە ل ەسەر ناوەڕۆکی پەیامی ڕێبەر ئوجالان گوتوبێژێکی چڕوپڕی کردووە.

سەبارەت بەوەی کە پرۆتۆکۆل لە گەڵ پەدەکە ئەمڕۆکە دەتوانرێت نوێ بکرێتەوە یان نە دووران کاڵکان وتی: پرۆتۆکۆلی ١٩٨٢ بەڵگەیەکی ڕێکەوتنی نەتەوەیی و دیموکراتیکە و لە ١١ خاڵان پێکدێت.

شەهید محەمەد قەرەسوونگوور کاتێک کە بەرپرسی خەباتی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بوو پەیوەندی پەکەکە و ڕێکخراوە کوردیەکانی دامەزراند.

لە ئەنجامدا لە نێوان پەکەکە و پەدەکە لە دوای چەندین مانگ گوتوبێژ ڕێکەوتنێک لە کۆتایی ١٩٨٢بە دواوە هاتە ئاراوە.

لە ساڵی ١٩٨٣دا ڕێبەر ئاپۆ و سەرۆکی پەدەکە ئەو پڕۆتۆکۆلەیان واژۆ کرد.

ڕێکەوتنێکی هاوشێوەش لە گەڵ یەکیەتی نیشتمانی کرابوو، لە گەڵ پارتی و یەکیەتی پەیوەندیمان لە سەر بنەمای دۆستایەتی، بەرژەوەندی هەردوولا و یەکیەتی نەتەوەیی و دیموکراتیک بوو.

دووران کاڵکان دەستنیشانی دەکات ئەگەر پەدەکە قەبووڵ بکات دەتوانن ئەمڕۆیش ئەو پڕۆتۆکۆلە واژۆ بکەنەوە. لە پرۆتۆکۆلەکەدا باس لە یەکیەتی پارچەکانی کوردستان، یەکگرتنی ڕێکخستنەکان، پێشکەوتنی دیموکراتیک و نەتەوەیی کوردان و چارەسەری پرسگری کورد لە هەر چوار پارچە کرابوو.

دووران کاڵکان دەڵێت: لە بەر ئەوەی کە بەڵگەکە هی ٤٠ ساڵ لەمەوبەرە، هەندێ شتی لێگۆڕاوە. لە بەر ئەوەی کە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو دنیا گۆڕدراوە، پێویستە هەندێ خاڵ بگۆڕدرێت. بەڵام پرۆتۆکۆلەکە گرینگ، واتادار و پڕ ناوەڕۆک بوو.

لە خاڵی نۆهەمیندا باس لە شێوازی پەیوەندی پارت و رێکخستنەکانی کوردان کراوە و بەڕێوەبەرانی پەدەکە ئەوەیان واژۆکردووە، بەڵام ئێستاش لە سەر پێوانەکانی خۆیانن. بەڵام ئەمڕۆکە پەیوەندی پەکەکە و پەدەکە و کێشەکان بە گوێرەی خاڵی نۆیەمین چارەسەر ناکرێن.

خاڵی نویەمین کە دووران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە باسی لێوەدەکات بەمجۆرەیە:

لە جیاتی ململانێ ئیدیۆلۆژیک، کە دەبێتە هۆی تێکۆچوونی پەیوەندی نێوان پارت و ڕێکخستنە کوردیەکان و تەنیا لە بەرژەوەندی دوژمناندایە، لە سەر بنەمای تێکۆشانی یەکگرتوو بۆ ڕزگاری نەتەوەیی، ئەو کێشانەی کە دێنە پێش نە بە ڕێگای چەکداری بەڵکوو بە گوتوبێژ بە گوێرەی بەرژەوەندی گەلەکەمان چارەسەر بکرێن.

وەشانی ڕاستەوخۆ