لە خواکورک ٨ چەکداری سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران

چالاکی هێزی گەریلای ئازادی کوردستان لە هەمبەر سوپای داگیرکەری تورکیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرەدەگرێت. هێزی گەریلا لە خواکورک و حەفتانین هەتا جۆلەمێرگ، مێردین و دەرسیم داگیرکەران دەکەنە ئامانجی هێرشی هەمەلایەنە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە رایدەگەینێت: هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا بە گوڕوتینەوەی درێژەی هەیە. لەو چوارچێوەیەدا هێزی گەریلای ئازادی کوردستان لە خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا سوپای داگیرکەری تورکیە دەکەنە ئامانج. لە ئەنجامدا مۆڵگە و حەشارگەی داگیرکەران تێکشکێندراوە.

سوپای داگیرکەری تورکیە کە لە ئاست چالاکی گەریلا دۆشدامابوو ناوچەکەی دایە بەر تۆپباران. ئەو سوپا داگیرکەرە دواتر کوژراوەکان بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە ناوچەکە کۆدەکاتەوە.

هەپەگە دەستنیشانی دەکات: لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕی سەرکەوتندا هێزی گەریلای ئازادی لە دەی مانگی مای واتە دوێنێ لە هەرێمی زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا درۆنەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیە بەردەدەنە خوارەوە.

وەشانی ڕاستەوخۆ