جوانا سنە: ڕژیمی ئێران گوشار دژی گەلی کوردی زیاتر کردووە

جوانا سنە ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژار دەستنیشانی دەکات کە ڕژیمی ئێران لە دوای ئەوەی کە نەیتوانی لە هەڵبژاردنەکان ڕەوایەتی ببنینێتەوە کەوتوتە هەوڵدان بۆ ئەوەی کە بڵاوبوونەوەی کۆرونا بکاتە هەلێک تا بەڵکوو بەو رێگایە ڕەوایەتی پەیدا بکات.

جوانا سنە ئەندامی کوردیناسیۆنی کەژار لە بەرنامەی راوینی ئاریەن تیڤی سیاسەتی ڕژیمی ئێرانی تاوتوێ کرد و دەستنیشانی کرد کە قەیرانی ڕەوایەتی ڕژیمی ئێران لە دوای هەڵبژراندەکانی مەجلسی قووڵتر بوتەوە و گەل بە هەڵوێستێکی گونجاو پەیامێکی روونیان بە ڕژیم ڕاگەیاند.

جوانا سنە دەستنیشانی دەکات رژیمی لە هەوڵدایە بە رێگای سوپای پاسدارانەوە گوایە یارمەتی بداتە خەڵک بەو رێگایەوە ڕەوایەتی ببینێتەوە. نابێت ڕێگا بە ڕژیم بدرێت کە کۆرونا بکاتە بیانوویەک و هەناسەیەک بێتەوە بەریا.

سەبارەت بە دەستبەکاربوونەوەی مەجلسی رژیم جوانا سنە ئاماژە بە گوشارەکان لە دوای هەڵبژاردن دەکات.

جوانا سنە جەخت دەکاتەوە کە رژیمی ئێران زیاتر لە هەموان گوشار لە دژی گەلی کورد بەڕیوەدەبات.

وەشانی ڕاستەوخۆ