قاسم ئەنگین: دەبێت گەمارۆی زینی وەرتێ کۆتایی پێبێت

قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دەستنیشانی دەکات دەبێت گەمارۆدانی زینی وەرتێ و هەوڵدان بۆ گەمارۆدانی شوێنەکانی تری ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلا کۆتایی پێبێت.


قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتیا کارکەرێن کوردستان پەکەکە داهەمین ڕەوشی زینی وەرتێ تاوتوێ کرد و هەڵوێستی گەل لە هەمبەر رووداوەکانی زینی وەرتێ وەکوو هەڵوێستێکی هێژا و بە جێگا و ڕێگا هەڵسەنگاند.

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندەی پەکەکە دەستنیشانی دەکات ئەوە هێزانەی کە بۆ گەمارۆدانی قەندیل هێنراونە زینی وەرتێ لەوانەیە ببنە هۆکاری کێشەیەکی چاوەڕوان نەکراو وتی: 

ئەو هێزانە دەتوانن ببنە پێکهاتنی سیاسەتی “کوشتنی کورد بە دەستی کورد”. داگیرکەران چەندین جار ئەو سیاسەتەیان لە بە سەر کوردان سەپاندووە.

گەلەکەمان و دۆستانمان کاتێک ئەو سیاسەتەیان لێ ئاشکرا بوو، کەوتنە لڤ و تەڤگەر. هەتا ڕادەیەک رای گشتی جووڵایەوە. بەڵام هەتا ئێستا مەترسیەکان درێژەیان هەیە.

قاسم ئەنگین دەستنیشانی کرد کە پێویستە بزانرێت ئەگەر گەلەکەمان بە هەستیاریەوە هەڵوێستی وەرنەگرتبایە. ئەوکاتە بە گوشاری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە لە زینی وەرتێ شتێک دەقەوما کە مەترسیدار و تراژیک دەبوو.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بە بیردێنێتەوە کە پارتی دیموکرات تەنیا لە زینی وەرتێ هێزی جێگیر نەکردووە. بەڵکوو لە حاجی ئومران، هەتا چۆمان، لە چۆمان هەتا سیدەکان و شێراوان و چەندین ناوچەی تر بنکە و بارەگای نوێ دامەرزاندووە.

هەر وەکوو ئەوەی زینی وەرتێ بنکە و بارەگاکان لە سەر رێگای هێزی گەریلا دروست کراون و رێگای گەریلا لە دەرەوەی هەرێمە مەدەنیەکانیان بە بۆڵدووزێر رووخاندووە.

قاسم ئەنگین شەهید کردنی گەریلا بە دەستی ڕێکخراوی سیخوڕی رژیمی تورکیە ناسراو بە میتی لە باشووری کوردستانا بە بیرهێنایەوە و وتی: داخۆ ئەو ئەندامانەی میت لە گەڵ کێ کار دەکەن؟ کێ زانیاریان پێدەدا بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر گەریلا ؟

ڕاگەیندرا کە لە ناو هێزەکانی پارتی دیموکرات لە زینی وەرتێ هەندێک کەس بە تورکی قسە دەکەن و ئوتومبێلی میت لە ناوچەکە دەسووڕێنەوە.

قاسم ئەنگین دەستنیشانی کرد کە پارتی دیموکرات خۆی سپاردوتە دەستی ڕژیمی تورکیە و لە بەر ئەوەی کە بەرپرسی میت لە هەولێر کوژرا چەندین مانگە وارگەی مەخمووریان گەمارۆداوە:

رووداوەکانی زینی وەرتێ تەنیا بەشێکن لە پیلانێکی هەمەلایەنە. دەبێت گەمارۆدانی زینی وەرتێ و ناوچەکانی تری ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلا کۆتایی پێبێت. بە پێچەوانەوە لە ئەگەری هەر رووداوێكدا ئەوە پارتی دیموکرات بەرپرسیارە.

ئیدی وڵاتپارێزانی کورد ناتوانن خۆیان لە هیچ هێزێک کە دژی بەرژەوەندی و یەکیەتی گەلەکەمان هەڵسوکەوت دەکات رابگرن.

وەشانی ڕاستەوخۆ