رەئوف ئاکرەێی ٢٧ ساڵ لەمەوبەر لە دهۆک تێرور کرا

بیست و حەوت ساڵ بەسەر تێروری ڕۆژنامەوان و ڕوناکبیر ڕەئوف ئاکرەێی دا تێپەڕی. لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی ١٩٩٣لە شاری دەهۆک قەڵەمێکی بۆێر و زانستپەروەر تێرور کرا. ئەوەش بوو بە دەستپێکی تێروری ئازادی لە باشووری کوردستانا.

رەئوف ئاکرەیی مروڤێکی نیشتمانپەروەر، ئازادیخواز، خاوەن کەسایەتی و هەستی بەرزی بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و دیموکراتیک بوو.

شەوی ٢٦ لە سەر ٢٧ی مانگی مەی ١٩٩٣، لە شاری دهۆک و لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا، ڕۆژنامەنووس و چالاكی سیاسی ڕەئوف كامل ئاكرەیی لەلایەن چەند چەكدارێكەوە تیرۆركرا. دوای ٢٧ هیچ كەسێك بە هۆی ئەو تیرۆرە دەستگیر نەكراوە. ئەوەش بە یەكەمین تیرۆری رۆژنامەنووس و ڕووناكبیران دادەنرێت كە دوای ڕاپەڕینی باشووری كوردستان ئەنجامدرابێت.

هەموو ئاماژەکان بو ئەوە دەچێ کە لە لایەن دەسەڵاتدارانی دەهۆکەوە ئەو تێرورە پێکهاتبێ. تێروری ڕەئوف ئاکرەیی و بێدنگبوونی رۆژنامەوان و چالاکانی سیاسی وایکرد کە شەپۆلێک لە تێروری ڕۆژنامەوان و بیرجیاوازن لە باشوری کوردستانا دەستپێبکات. لە دواین کردەوەی هاوشێوە لە دەڤەری بادیناندا تێروری رۆژنامەنووس ویداد ئاکرێ بوو. ئەو رۆژنامەنووسەش بە شێوەیەکی نامروڤانە تێرور کرا و بکوژ یان بکوژەەکانیشی هەتا ئێستا نادیارن.

وەشانی ڕاستەوخۆ