لە زینی ئەستێرۆکان بە ڕۆژ بێ جوڵەن و بەشەو پڕە لەچەکدار

لەزینی ئەستێرۆکان، تائیستا ئەو هێزەی پێشمەرگە کە جێگیرکراون نەکشاونەتەوە و بە ڕۆژ بێ جموجۆڵن و بەشەویش ژمارەی ئەوهێزانە لەسنورەکەدا زیاددەکات و پڕدەبێت لە چەکدار.

لە ڕۆژی ١٨ی مارتی ئەم ساڵەوە، بەبڕیارێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هێزێکی پێشمەرگە براونەتە زینی ئەستێرۆکان، زینی وەرتێ و جێگیرکراون، لەدوای بڵاوبونەوە و جێگیرکردنی ئەو هێزە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکە و لایەنە سیاسیەکانەوە نیگەرانی دروست بوو.

هەرچەندە خەڵکی ئەو ناوچانە داوادەکەن ئەوهێزانە بگەڕێنەوە شوێنەکانی پشێتریان بەڵام تائیستا لەوێ ماونەتەوە.

هەرچەندە سەرەتا وادەردەکەوت ئەو هێزانە بەبڕیاری تاک لایەنەی پارتی دیموکراتی کوردستان – عێراق، ڕەوانەی ئەو ناوچانە کرابێت بەلام ڕوونبۆتەوە جوڵەکردن بەوهێزانە بەئاگاداری پەدەکە و یەکێتی بوە.

زینی ئەستێرۆکان، چیای کارۆخ و قەندیل بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لەناو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادایە، هەربۆیە پەکەکە جەخت لەوەدکاتەوە کە پێویستە سەرجەم ئەوهێزانە بکشێنەوە. 

لەڕۆژی ١٥ی ئەپریل، ژمارەیەک گەریلا بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەوکێشەیە چونە ناوچەکە بەڵام لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە کرانە ئامانج و ٣ گەریلا شەهید بوون.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، جێگیرکردنی ئەو هێزانە بەشێوەیەکی کاتیە، بەڵام تائیستا لەوناوچەە ماونەتەوە و پێگەی خۆیان بەهێزتردەکەن.

هەرچەندە ئەو هێزانە واپیشانی خەڵکی دەدەن کەژمارەیان کەمەو دۆخەکە ئاسایی و دەشڵێن کەناوچەکە چۆڵدەکەن بەلام تائیستا هێزەکانی لیوای ٧ی سۆران کەلەیەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگەکانی یەکێتی و پەدەکە پێکهاتون جێگیرکراون و هاوکات لە نزیک زینی ئەستێرۆکان، بۆ دۆڵی شاورێ هیزێکی یەکێتی لەلێوای ١٢٢ی بتوێن جێگیرکراون.

زینی ئەستێرۆکان یان زینی وەرتێ، بەردەوام لەلایەن فڕۆکە سیخوڕیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە چاودێری دەکرێت.

ئەوەی جێی سەرنجە،هێزە هاوبەشەی یەکێتی و پەدەکە، لە زینی ئەستێرۆکان، کەوادەردەکوێت ژمارەیان کەمە، بەڕۆژ بێجوڵەن و بەشەو ژمارەیان زیاد دەکات کەئەمەش بەمانای نیازمەندیانە کە ئەو ناوچەیە چۆڵناکەن، هەرچەندە یەکێتی وانیشانی دەدات کە ناڕازییە لەجێگیرکردنی ئەو هیزە تێکەڵاوەیان لەگەڵ پەدەکە بەڵام ڕێگریەکانیان لەچونی خەڵکی بۆناوچەکە ئەوە نیشاندەدات کە ئەویش بەشێکە لەپیلانی ناردنی هێز بۆ دەڤەرەکە.

وەشانی ڕاستەوخۆ