کۆما جڤاکێن کوردستان: بە کردەوە وڵامی داخوازی ژنانی کورد دەدەینەوە

هاوسەرۆکەیل کەجەکە بەسێ هۆزات و جەمیل بایک پاشخوان نامەی فرەتر لە ١٥٠ ژن سیاسەتمەدار و ئاکادیمیسەن کورد دانەو لە باوەت رویداوەگان زینی وەرتێ و ئێلام کردن: ئیمە هەوڵ دەیم لە راسای جێوەجێکردن بانگەوازیەگەتان هەنگاو هێز بیەیم. 


ناردنی هێز لە لایەن پارتی دیموکراتەوە بۆ زینی وەرتێ لە رای گشتی کوردستاندا دەنگدانەوەی هەبوو. دوای ئاڵۆزبوونی هەلومەرجەکە زیاتر لە ١٥٠ ژنە سیاسەتمەدار، نووسەر و ئاکادیمیسیەنی کورد لە ٢٠ وڵاتەوە نامەیەکیان بۆ کەجەکە، پارتی و یەکیەتی نارد. نووسەرانی نامەکە ئاماژەیان بە پیلانی داگیرکارانەی تورکیە دابوو و بانگەوازیان بۆ یەکیەتی نەتەوەیی کوردان کردبوو.

بەسێ هۆزات و جەمیل بایک هاوسەرۆکانی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەرەوپیری ئەو بانگەوازیەوە رۆیشتوون و وڵامیان داونەتەوە.

هاوسەرۆکانی کەجەکە وێڕای سپاس لە ژنانی نووسەری نامەکە دەستنیشانی دەکەن کە ژنان هەموو کات لە دژی زیهنیەت و سیاسەتی شەڕخوازی پێشەنگایەتیان کردووە.

هاوسەرۆکانی کەجەکە رایدەگەینن: هیوادارین کە پارتی و سیاسەتمەدارانی کورد گوێ لە بانگەوازی ژنان بگرن. لە کاتێکدا کە زیهینیەتی پیاوسالاری لاواز ببێت و فکری ژنان پێشبکەوێت. ئەو کاتەیە کە لە جیاتی شەڕ ئاشتی بە سەر جیهاندا باڵ دەکشێنێت. ئەو بانگەوازیەی ژنان تەنیا بۆ چارەسەری ئاڵۆزی ناوبەری کوردان نیە. بەڵکوو لە بەر ئەوەی کە ویژدانی کۆمەڵگا نیشان دەدات بۆ هەموو مرۆڤایەتی گرینگی هەیە.

لە وڵامەدانەوەکەدا بەسی هۆزات و جەمیل بایک دەستنیشانی دەکەن بە گرینگی دەزانن کە ژنان هاوکات لە گەڵ بنەماکانی یەکیەتی کوردان ئاماژە بە رۆڵی کوردان بۆ دیموکراتیک کردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکەن.

هاسەرۆکانی کەجەکە هێرشەکانی رژیمی تورکیە لە دژی ژنان بەبیردێنەوە و دەستنیشانی دەکەن کە ئەو رژیمە داگیرکەرە هاوکات دوژمن هەموو کوردان و هەموو ژنانە و رایدەگەینن: دەوڵەتی تورکیە لە سیستمی پشتیوانی ژنانی کورد کە لە تورکیە و لە جیهاندا بڵاوی کردووە دەترسێت. ئەو یەکە لە دژی سیاسەتی قڕکردن، داگیرکاری و شەڕخوازی وەکوو ئاستەنگێکی پتەو دەبینێت.

لە درێژەی نامەی وڵامدانەوەی ژنان هاوسەرۆکانی کەجەکە دەستنیشانی دەکەن لەو باوەڕەدان کە ژنانی ئازادیخواز و دیموکراتیک لە هەموو جیهاندا دۆست و خوێشکی ژنانی کوردن.

سەدساڵی ٢١ بە تێکۆشانی هاوبەش و پشتیوانی ژنان لە یەکدی دەناسرێتەوە.

هاوسەرۆکانی کەجەکە جەخت دەکەنەوە کە بۆ بانگەوازی ژنان بۆ دامەزراندنی یەکیەتی نەتەوەیی و ئاشتی لە ناو کورداندا هەوڵدەدەن و بە کردار وڵامی داخوازیەکانیان دەدەنەوە.

وەشانی ڕاستەوخۆ