زەینەب جەلالیان سیمبۆلی بەرخودانی ژنان کوردستانە

ژنە زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان لە لایەن رژیمی ئێرانەوە سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپاوە. ئەو ژنە تێکۆشەرە بۆ ژنانی کورد و ئێرانی سیمبۆلی بوتە سیمبۆلی بەرخودان و خۆڕاگری.

ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەلومەرجی تەندروستی زەینەب جەلالیان نیگەرانن و داوا دەکەن لەو رەوشە رزگار بکرێت.

زەینەب جەلالیان ژنە زیندانی سیاسی کورد ئەوە ١٣ ساڵە لە زیندانی رژیمی ئێرانە. دامودەزگای قەزایی رژیمی ئێران لە پرووسەیەکی ناعادڵانەدا سزای زیندانیان بە سەردا سەپاندووە. ئەو رژیمە زەینەب جەلالیانی تووشی نەخۆش کرۆنا کردووە. هەروەها رێگای وەرگرتنی چارەسەری پزشکیشی لێ گرتووە.

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت ژنان سەبارەت بە رەوشی سەلامەتی زەینەب جەلالیان نیگەرانن.

ژنە چالاکی مەدەنی بێریڤان سەقز رایدەگەینێت کە رژیمی ئێران بەو کردەوانەیە ناتوانێت ئیرادەی ژنان لاواز بکات. هەر لەوبارەیەوە ژنە چالاکێکی تر بەناوی شەهلا موحمەدی زەینەب جەلالیان بە سیمبۆلی بەرخودانی ژنان دەزانێت.

هەر لەوبارەیەوە سورەیا ئەرخەوان دەڵێت رژیمی ئێران لە بەر ترسی گوشاری لە سەر زیندانیانی سیاسی پەرەپێداوە.

وەشانی ڕاستەوخۆ