کۆدار: بە تێکۆشانی گەلەکەمان ڕێبازی شەهیدانی ژینگە درێژەپێدەرێت

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کۆدار لە لێدوانێکدا وێڕای سەرەخۆشی سەبارەت بە گیانبەختکردنی ژینگەپارێزانی پاوە بانگەوازی بۆ بە گوڕترکردنی تێکۆشان لە هەموو بوارە دیموکراتیکەکان دەکات. کودار داوا لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات لە هەمبەر سیاسەتەکانی رژیم هۆشیار بن و درێژە بە جووڵانەوە مەدەنیەکان بدەن.

کۆمیتەی ئێکۆلۆژی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆدار ڕایدەگەینێت: گیانبەختکردنی سێ ژینگەپارێز بە ناوەکانی “موختار خەندانی” “بەلال ئەمینی” و “یاسین کەریمی” رووداوی دڵتەزێنی گیانبەختکردنی ژینگەپارێزانی مەریوانی لە ساڵی ٢٠١٨ی وەبیردێنێتەوە.

گەلی خاوەن هەڵوێستی پاوە لە رێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمی ئەو گیانبەختکردووانە و بە وتنەوەی دروشمی شەهیدان نامرن سەرەڕای سیاسەتی مزەوەرانەی ڕژیمی ئێرانیان هۆشیاری خۆیان نیشان دا. گەل بە جووڵانەوەی خۆی درێژە پێدەدات. ئەو یەکە مایەی شانازیە.
کۆمیتەی ئێکۆلۆژی کۆدار ئاماژە بە ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییە دەکات و رایدەگەینێت: لە ئیلام هەتا پاوە و دیواندەڕە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی مۆرەکانی رژیم یا تۆپباران دەسوتێندرێن. ڕژیمی ئێران هیچ کردەوەیەکی لەوبارەوە نیە و ئەوەش بۆتە هۆی گیانبەختکردنی ژینگەپارێزان. لە پشتی ئەو ئاگرکەوتنەوانە دەستی مۆرەکانی رژیم هەیە. دەبێت گەلەکەمان لەوبارەوە هۆشیار بێت. پێویستە جووڵانەوە خۆڕسکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی پێبدرێت.

کۆمیتەی ئیکۆلۆژی کۆدار وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی ژینگەپارێز، ئەنجومەنی ژیوای پاوە سیاسەتی دژە ژینگەیی رژیم مەحکووم دەکات و بانگەوازی لە جەوانان دەکات کە بۆ پاراستنی نیشتمان و درێژەپێدانی شەهیدان خۆیان بە رێکخستن بکەن.

وەشانی ڕاستەوخۆ